حوكمی له‌سێداره‌دانی بكوژ له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ‌دا
٢١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢:٤٦ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
كوشتن یه‌كێكه له‌و تاوانانه‌ی كه له‌ڕوانگه‌ی شه‌رع و یاساوه به تاوانه گه‌وره‌كان هه‌ژمارده‌كرێت، له‌یاسادا سزاكه‌ی له سزای تاوانی سه‌رپێچی یاسا و كه‌تن (جنح) قورستره.
ده‌توانین بڵێین یاسای وڵاتان به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سزادانی بكوژ ده‌كات. گه‌ر بمانه‌وێت له‌ڕوانگه‌ی یاساوه پێناسه‌یه‌كی كورتی تاوانی كوشتن بكه‌ین ده‌توانین بڵێین: بریتیه له‌و كرداره‌ی كه تێدا كه‌سێك ده‌بێته هۆكاری مردنی كه‌سێكی تر به ئه‌نقه‌ست بێت یان به‌هه‌ڵه.
به‌گشتی كوشتن ده‌كرێت به‌ئه‌نقه‌ست بێت كه تێدا نیه‌تی كه‌سه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدایه، یاخود به‌هه‌ڵه‌بێت ڕووبدات له ئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌میه‌وه بێت، یان نیمچه ئه‌نقه‌ست بێت، جیاكارییكردن له‌نێوانیان له‌سه‌ر دووشت ده‌وه‌ستێت كه‌بریتین له:
1. نیه‌تی بكوژ.
2. جۆری ئه‌و ئامرازه‌ی به‌كارهێنراوه له‌كوشتن.
له‌عێراقدا هه‌ریه‌ك له‌جۆره‌كانی تاوانی كوشتنیش سزایه‌كی جیاوازی هه‌یه، توندترین سزای بكوژ له‌یاسای سزاكانی عێراق له‌سێداره‌دانه، ئه‌ویش بۆ ئه‌و كوشتنانه دانراوه كه ده‌كه‌ونه ژێر چوارچێوه‌ی مادده‌ی (406) له یاسای سزادانی عێراقی، كه‌تێدا بۆ له سێداره‌دانی بكوژ (7) حاڵه‌تی ئاماژه پێكردووه، له‌نێویشیاندا سزای كوشتنی به‌ئه‌نقه‌سته به‌پلانی پێشوه‌خته و كه‌میندانان و سووربون له‌سه‌ركوشتن، كوشتنی باوان، كوشتن بەهۆی ماددەی ژەهراوی یان تەقەمەنی یان تەقینەوە و ... هتد.
له عێراقدا پاش ده‌ركردنی حوكمی له‌سێداره‌دان له‌لایه‌ن دادگای تایبه‌تمه‌نده‌وه، وه‌زارەتی داد به لایه‌نی جێبه‌جێكار داده‌نرێت و پێش جێبه‌جێكردنی سزاكه ناوه‌كان ده‌نێرێت بۆ سه‌رۆكی كۆمار بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی.
دابه‌شبوون و ڕا جیایی یاساناسان
سه‌باره‌ت به سزای له سێداره‌دان، یاساناسان بوون به دوو به‌شه‌وه.
گروپی یه‌كه‌م: ئه‌وانه‌ی له گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی حوكمی له‌سێداره‌دان نین.
به‌شێك له‌یاساناسان پێیانوایه كه‌له‌به‌رئه‌وه‌ی ئامانج له‌سزا بریتیه له
ا. چاكسازی و به‌خۆداچوونه‌وه‌ی تاوانبار.
ب. دوركه‌تنه‌وه و ترساندنی خه‌ڵكی تر له‌تاوان كردن.
ئه‌و گروپه له‌یاساناسان ده‌ڵێن:
1. ئەگه‌ر تاوانبار له‌سێداره بدرێت ئه‌وا ئامانجی یه‌كه‌م له‌ناوده‌چێت كه سزای یاسایی له پێناویدا دانراوه.
2. هه‌روه‌ها ئه‌و سزایه وه‌ك دژایه‌تی په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و مافی مرۆڤ داده‌نێن.
3. سزاکە پاشگەزبوونەوەی تێدا نییە و ناکرێت زیانەکەی قەرەبوو بکرێتەوە ئەگەر لە داهاتوو دەرکەوت کەسەکە بێ‌تاوان بووە.
4. لە زۆرێک لە وڵاتان سزاکە زیاتر بەسەر کەسانی بێده‌سه‌ڵات و هه‌ژاردا جێبەجێ دەبێت و ئەوانەی توانای دابینکردنی پارێزەریان نییە.
5. دەکرێ سزاکە بۆ مەبەستی سیاسی بەکاربهێنرێت، بەتایبەتی لەو دەوڵەتانەی سیستەمه سیاسی‌یان دیموکراسی نییە.
گروپی دووه‌م: ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی حوكمی له‌سێداره‌دانن
به‌شێكی تر له‌یاساناسان جیاواز له گروپی یه‌كه‌م، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانن و پێیانوایه له‌سێداره‌دان به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌رییه و هه‌ندێكیشیان به‌تایبه‌ت له‌وڵاتانی ئیسلامی پێیانوایه ئه‌و سزایه جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه وه‌ك له‌سوره‌تی (بقرة) ئایه‌تی 179 ئاماژه‌ی پێكراوه "وَلَكُمْ فِي الْقِصَاصِ حَيَاةٌ يَا أُولِي الْأَلْبَابِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ".
پاساوه‌كانی ئەم دەستەیە بریتییە له:
1. دروستکردنی ترسی گشتی له‌تاوانی كوشتن.
2. نەبوونی سزایه‌ك كه جێگره‌وه بێت بۆ لەسێدارەدان.
3. به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ریی.
یاسای وڵاتان سه‌باره‌ت به سزای له‌سێداره‌دان
به‌گشتی وڵاتانیش بوون به سێ به‌شه‌وه:
یه‌كه‌م:ئه‌و وڵاتانه‌ی سزای له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن
له‌ئێستادا نزیكه‌ی 60 وڵا‌ت له‌جیهاندا ئه‌م سزایه جێبه‌جێده‌كه‌ن له‌وانه‌ش: ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، چین ئێران، سه‌نگافوره، میسر، بیلاروسیا، یابان، كوه‌یت، یه‌مه‌ن، ڤێتنام ،تایوان، عێراق و ...هتد.
دووه‌م: ئه‌و وڵاتانه‌ی سزای له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ ناكه‌ن
به‌شێك له‌وڵاتان بۆ هیچ تاوانێك سزای له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ ناكه‌ن و ئه‌و سزایان بۆ هه‌موو تاوانه‌كان هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش وڵاتانی: ئه‌لبانیا، نه‌مسا، ئوسترالیا، به‌لجیكا، كه‌مبۆدیا، ئه‌رجه‌نتین، بۆلیڤیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و … هتد. ژماره‌ی ئه‌و وڵا‌تانه نزیكه‌ی 140 وڵا‌تن.
سێیه‌م: ئه‌و وڵاتانه‌ی كه سزاكه‌یان له‌سه‌ر تاوانه ئاساییه‌كان لابردووه
ئه‌و وڵاتانه‌ن سزای له‌سێداره‌دانیان ته‌نها بۆ حاڵه‌تی ده‌گمه‌ن و ڕیزپه‌ڕیی هێشتوه‌ته‌وه، وه‌ك ئه‌و تاوانانه‌ی ملكه‌چن بۆ یاسای سه‌ربازیی، یان ئه‌و تاوانانه‌ی له‌باری له‌ناكاودا ڕووده‌ده‌ن وه‌ك تاوانی كاتی جه‌نگ. ئەمانەش ژماره‌یان (8) وڵا‌تن كه‌بریتین له به‌رازیل، ئیسرائیل، گواتیمالا، چیلی، سیلڤادۆر، پیرۆ، بوركینا فاسۆ و كازاخستان.
سزای له‌سێداره‌دان له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ڕۆژ به‌ڕۆژ تاوانی كوشتن له‌هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌بێت ئه‌وه‌شی وای كردووه ئه‌م تاوانه زۆربێت سه‌ره‌ڕای ئاسان به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و نه‌بوونی سوپایه‌كی نیشتمانی و ده‌ستوه‌ردان له‌سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان و پالپشتی حزبی و كه‌سانی ده‌ستڕۆشتووی حزبی له‌تاوانباران، ده‌توانین بڵێین هه‌ریه‌ك له لێبوردنی گشتی و تایبه‌ت و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تیش، هۆكارێكی دیكه‌ی زیادبوونی كوشتنن. چۆن؟
1. لێبوردنی گشتی و تایبه‌ت : له‌بنچینه‌دا ئامانج له لێبوردنی گشتی و تایبه‌ت بریتیه له به‌دیهێنانی به‌زه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی و پێدانی ده‌رفه‌ت به تاوانباران به‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه كۆمه‌ڵگه بۆ ئه‌وه‌ی كاری باش بكه‌ن و چاكسازی له‌خۆیان بكه‌ن. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و لێ