ئێران؛ چی روودەدات؟

٥ ئازار ٢٠٢٦ - ٢:٥٢ پێش نیوەڕۆ

پەنجەرە

* تا ئێستا ئێران دەستی قورسی لە هەرێم نەوەشاندووە، ئەوەی روودەدات زۆربەی میلیشیاکانە، ئەو هەموو میدیایەی دەڵێن ئێران وایکرد و ئەمەی کرد، زۆربەی راست نییە، بەشێکی کەمی ئێرانەو بەشی زۆری میلیشیاکانە.

باشترین بەڵگە، درۆنەکان کوێرانە رەوانە دەکرێن و کەمترین زیانیان هەیە، لەکاتێکدا هێشتا ئێران توانای بالیستی هەیە، گەر بیەوێت.


ئێران دەدات لە کەنداو، بەرامبەر هەرێم بۆ کەمجوڵەیە؟

* سنوری هەرێم و ئێران پێکەوەیە، ئێران تێدەگات بدات لە هەرێم بە قورسی، دەرگای هەرێم بە رووی وڵاتەکەیدا واڵا دەکرێت، ئەمە تەنها نابێتە هۆی بارگرژی لە رۆژهەڵات و لەدەستدانی، بەڵکو دەبێتە سەرەتای ئینشیقاق لەناوچەکانی تریش.. واتە ئیران بۆیە شەڕی رۆژهەڵات دەکات، لەناوچەکانی تر دەترسێت..

*ئێران دەیەوێت هەرێم دوو قولە بێت، قولێکی لای ئێران و قولێکی لای ئەمەریکا بێت، هەرێم خۆی لەدژی یەکلایی نەکاتەوە و دەرگا بەڕووی هێزە کوردییەکان واڵا نەکات..

* خۆ یەکلایی کردنەوەی هەرێم بەلای ئەمەریکا و پەرچەکرداری ئێران، دەوەستێتەوە لەسەر توانای موشەکی ئێران، گەر ئێران توانای موشەکی بمێنێت، دەستی گەورە لە هەرێم دەوەشێنێت..

* ئەمەریکا فشار دەکات، دەبێت دەرگای هەرێم بەرووی ئێراندا واڵا بکرێت و ئینشیقاق لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ ناوچەکانی تر شۆڕ بکڕیتەوە..


* بۆ ئەمەریکا فشار دەکات؟

ترەمپ دەسەڵاتی جەنگی نییە، دەسەڵاتی ئۆپەراسیۆنی هەیە، بۆیە ئەمەی ناولێناوە ئۆپەراسیۆن، بۆیە نایەوێت پرۆسەکە درێژە بکێشێت، بەڵکو دەیەوێت کورت مەودا بێت و بەدەستکەوتی گەورەوە لێی دەربچێت..

* هاوکات لەگەڵ هەوڵدان بۆ واڵاکردنی دەروازەکانی هەرێم، ئەمەریکا بۆ کورت کردنەوەی شەڕەکە، رەنگە هێزی ئاسمانی لە کەنداوەوەداخل بکات، یان بیباتە هەندێک شوێنی هەستیاری ناو ئێران..

* هەموو گوشارەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ جوڵاندنی خەڵک و راپەڕینە، خەڵکی ئێران هێشتا دەترسێت.

* رۆژانی داهاتوو بۆ ئێران زۆر قورس دەبێت.

* پژاک هەرێمی ئیحراج نەکرد، دوێنێ و پێرێ، ژیرانە هێزی لە هەندێک جێگەوە داخلکرد کە سنوری هەرێم نییە.


نوێترین شرۆڤەکان