پێوەرەکانی سەرکەوتن و شکست لە شەڕدا: ڕوانگەیەکی جیۆستراتیژی
١٨ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
جەنگی ئاسمانی "ئێران و ئەمریکا_ ئیسرائیل" وەک نموونە!
زۆر بە کورتی و بە پوختی، ئێمە لە زانستی جیۆستراتیژ، کە کڕۆکی بەڕێوەبردنی پڕۆسە سەربازیەکان، ئیدارەی سیاسی و هێزی گەشەپێدانی نەخشەی جیۆپۆلۆتیکی حکومەت و دەولەتیشە، وە لەکاتی جەنگیشدا فاکتەرەکانی جیۆستراتیژ بە هێزو بازووی دەولەت دادەنرێن. لە هەمان کاتیشدا هەلسەنگاندنی دۆخی جەنگ و لێکەوتەکانی جەنگ و پێوەری زیانەکانی جەنگ و بردنەوە و شکەستی جەنگ پێنج پێوەرەی سەرەکیمان هەیە بۆ شکەست و براوەی جەنگ. بۆیە کە دەولەت لە جەنگ دێتە دەرەوە زیانەکان جیا دەکرێنەوە لە دۆڕانی جەنگ.
بەر مەبنایی جەنگی ئاسمانی چل ڕۆژەی نێوان ئەمریکا و ئێران، ئەگەر بە بابەتیانە، ئەم پێنج پێوەرە لەسەر جەنگی چل ڕۆژەی ئێران و ئەمریکا_ ئیسرائیل وەکو پێوەرەی براوە، یانیش پێوەرەکانی دۆڕاو دابنێین. دەبینین کە ئێران وەکو جۆرێک لە براوە دەر دەکەوێت! بەلام زیانەکانی لە سەرووی 250 ملیار دۆلارە. بەلام دەبێت ئەوە بزانین کە زیانەکانی پاشماوەی جەنگ جیاوازن لە دۆڕاوی جەنگ! بۆیە کاتێک باسی پێوەرەکانی دۆڕان باس دەکەین، ئۆتۆماتیکی دەبێت ئەم پێنج پێوەرە باس بکەین:
یەك. شکەستی سوپا. بە پێوەری زانستی جیۆستراتیژ، ئەگەر سوپای دەولەت شکستی تەواو بخوات، واتە نەتوانێت بەرگری بکات یان هێرش بکات، ئەوکات بە شکەستی جەنگ دادەنرێت. بەم پێوەرەش بێت ئێران لە جەنگی چل ڕۆژە نەدۆڕاوە، بەلکو زیانی کردووە!
دوو. لە دەستدانی پایتەخت یان ناوچە گرنگە ستراتیژیەکان، وەکو بەندەرەکان، یانیش دوورگەی ستراتیژی، یانیش کۆریدۆری ستراتیژی کە نەخشەی هێزی جیۆستراتیژی درووست دەکات! بەم پێوەرەش بێت، ئێران هیچی لەمانە لە دەست نەداوە، بەلکو زیاتر زالتر بووە بەسەر هێزی جیۆئاسایشی سنوورە ئاویەکانی کەنداوی فارسی و گەرووی هورمز!
سێیەم. لە کاتی جەنگدا حکومەت خۆی ڕادەست بکات یان خۆی خۆبەدەستەوەدان بکاتە دیفاکتۆ. وەک ئەوەی بە فەرمی ڕابگەیەنرێت کە شەڕ کۆتایی هاتووە. ئەمەش لە جەنگی ئاسمانی چل ڕۆژی نەک ڕووی نەدا، بەلکو لە کۆتا ڕۆژەکان بالانس بە لای ئێرانیەکاوە شکایەوە!
چوارەم. واژۆکردنی ڕێکەوتنی ئاشتی، بە مەرجی شکستی
کە تێیدا دەوڵەتەکە قەبولی مەرجەکانی لایەنی براوە بکات، ئەوەش لەم جەنگە ڕووی نەدا، بەلکو پێشوازی پاکستانیەکان لە قالیباف و شاندەکەی ئەوەی نیشاندا کە پێچەوانیە! ئێستاش بە مەرجی تر خۆیان ئامادە دەکەن بۆ گەڕێکی تر لە دانوستاندن!
پێنج. کۆنترۆڵی وڵات، یان لە دەستدانی بەشێکی خاکی دەولەت، وەک ئەوەی عێراق لە سالی 1991 کوردستانی باشووری لە دەستدا. ئەمەش لە ئێران ڕووی نەدا، کەواتە کۆماری ئیسلامی ئێران وەکو براوە دەبینرێت، لە پاراستنی نەخشەی جوگرافیەی سیاسی ولاتەکەی!
ئەی "ئەمریکا و ئیسرائیل" شکەستیان خوارد؟!
بەپێی ستراتیژی تیۆری هێزی ئاسمانی پێنج ئەلقەی بێت، ئەمریکەکان و ئیسرائلیەکانیش وەکو براوەی جەنگ دەبینرێن، چونکە ستراتیژین ئەوان تاکو ڕادەیێکی زۆر گەیشتنە ئەو تارگێتەی ئەوان دەیانەویست. لە شرۆڤەیێکم بۆ پەنجەرە ئەماژەم بە تیۆری پێنج ئەلقەی کردووە #پەنجەرە
دۆڕاوەکانی جەنگی ئاسمانی کێ بوون؟!
دۆڕاوەکانی جەنگ دوو لایەنن، یەک ولاتانی خەلیج دۆڕاوی ئەم جەنگە بوون، بەتایبەتیش ولاتی ئیمارات. لایەنی دووەمی دۆڕاوی جەنگەکە ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بوو، ئەوانیش بریتین لە لایەنگری سیستەمی پاشایی و حیزبیە کوردیەکانی ئێران!