سزای عەزل و شوێنەوارە یاساییەکانی لەسەر فەرمانبەر

٦ تەممووز ٢٠٢٦ - ٩:١١ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە

فەرمانبەر کاتێک لەوەزیفەیەکی گشتی دادەمەزرێت پاش دامەزراندن کۆمەڵێک ماف و ئەرکی بۆ دروست دەبێــت، لەئــەرکی وەزیفیــشدا پاداشت و سزا هەیـــە پاداشت و سوپاس و پێزانین بۆ کاری سەرەڕایی و داهێنانێک بەدەر لەئەرکی ڕۆتینیاتی ڕۆژانە و سزاش لەکاتی سەرپێچی ئەو یاسایانەی کە فەرمانبەر دەبێت پابەند بێت پێوەی.

-سزادانی فەمانبەر
یاسادانەر لە یاسای بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتـــی گشـــتی ژمارە ۱٤ ی ســـاڵی ۱۹۹۱ ی عێـــراقــی کەلەهەرێمی کوردستانیش کــاری پێدەکرێت، کۆمەڵێــک سزای بۆ ئەو فەرمانبەرە داناوە،کە پێـــشیلی وەزیـــفــەی گشتی دەکات یان کارێکی یاساغ و قەدەغەکراو ئەنجام دەدات.
_سزای لەکارلادان (العزل) چیە؟
قورسترین سزا بەپێی ماددەی (٨ بڕگەی هەشتەم) یاساکە سزای عەزلکردن یان لەکارلادانە.ســـزای لەکارلادان  وەک ســزای فەســڵ کردن نیە کە بەشێوەیەکی کاتی بەگوێرەی ماوەی فەسکردنەکە فەرمانبەر  لەکارەکەی دوور بخاتەوە ، بەڵکـــو ســزای عەزل یان لەکارلادان شوێـــنەوارەکەی زۆر قورستترەو وادەکات کەســـی سزا دراو بەهیچ شێوەیەک نەتوانێت بگەڕێتـــەوە سەر کارەکەی وبەیەکجاری کۆتــایی بەڕاژەکەی دەهێنرێت، مافی ئەوەی لێ دەسەنرێتەوە کە لەهیـــچ فەرمانـــگەو دامــودەزگایەکی حکومــی و کەرتی گشتیدا دابمەزرێتەوە.

سزای عەزلکردن چۆن دەسەپێت؟
ســـزای عەزلکــردن وەک هەشـــتەمین قورســـترین سزا لەیاساکە، پێویستی بەوەیە کەلیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی سێ کەسی بۆ پێکبهێـــنرێت کەیەکێکیان یاسایی بێت، پاشـــان لیــژنەکــە بە ئامـــادەبوونی نوێنەری داواکاری گشتـــی لێکۆڵــینەوەی ورد لەو تۆمەتە دەکات کەدراوەتـــەوە پاڵ کەسی فەرمانبەری هەواڵەکراو بۆ لێکۆڵینەوە.
دواتر هــەمان لیژنە پێشـــنیاری خۆیان ئاراستـــەی وەزیر دەکەن لەســـەر ڕۆشنایی ئەو لێکۆڵینەوەی کەدەیکـــەن.(بەگـشتی لیژنەی لێکۆڵینەوەی کارگێڕی، یان پێشنـــیاری بەرائەت و بێتاوانی  بۆ کەسی هەواڵەکراو بۆ لێکۆڵینەوە دەکەن، یان پێشنیاری سەپاندنی یەکێک لەسزاکانی هاتوو لەیاساکە دەکەن بۆ لایەنی پەیوەندیدار).
بەپێ ماددەی هەشتەم لەیاساکە، تەنها وەزیر بۆ هەیە بڕیار لەو سزایە بدا کەهــەواڵەی لـــیژنەی لێکۆڵنەوە کراوە.واتا ئەمە دەسەڵاتێکە یاسا پێیداوە ناشـــتوانرێت داببەزێنرێت لەخــۆیەوە بۆ کــەسێکی تر نزمـــتر لەخۆی لەڕووی پایەو دەسەڵاتەوە.

_ئایــــا بڕیـــاری وەزیر دەکـــرێ تانەی لێبـــدرێت و سزاکە هەڵبوەشێنرێتەوە ؟  
هەر فەرمانبەرێک کەسزا دەدرێت ئەوا بەپێی یاسا دوو ڕێگەی لەبەردەمـــدایە بۆ ئـــەوەی پـــەنای بۆ ببـــات بۆ  هەڵوەشاندنەوەی سزاکە:

۱. ڕێگەی دادخوازی (التظلم):فەرمانبەری سزادراو بۆی هەیە بەپێی ماددە ۱٥ بڕگەی دووەم، لەماوەی ۳۰ ڕۆژدا کەلەبەرواری ئاگادارکردنەوەی بەسزاکە حساب دەکرێت دادخوازی پێشــکەش بکات بۆ هەڵوەشانەوەی سزاکە.
دادخوازی داوایەکە کــە پێش پەنابردنە بەر دەســـــەڵاتی دادوەری پەنای بۆ دەبرێت، داواکە لەلایەن فەرمانبەرەوە ئاراستەی ئەو لایەنە دەکرێت کە سزاکەی دەرکردووە، کە لەسزای عەزلکردندا دەبێت ئاراستەی وەزیری پەیوەندیدار بکرێت.وەزیر لەسەر بنەمای ئەو دادخوازییە دەتوانێت سزا هەڵبوەشێـــنێتەوە یان ڕەتی داواکە بکاتەوەو ســـوور بێت لەسەر سزاکە ، هەندێکجاریش بێدەنگی هەڵدەبژێردرێت کەئەوەش پاش ۳۰ ڕۆژ لەپێشکەشـــکردنی دادخوازییەکە هاوتای ڕەتکردنەوەی داواکـــەیەو وەک ئەوە وایە وەزیـــر دادخوازییەکە بەبێ بنەما ببینێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاکە. 

۲.هەڵوەشاندنەوە لەڕێگەی دەسەڵاتی دادوەرییەوە:
گەر هـاتوو دادخـــوازی فەرمانبەر ســـــوودی نەبوو ئەوا دەتوانێت پەنا بباتە بەر دەسەڵاتی دادوەری کەلەهەرێمی کوردستان دەستەی بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی هەرێم ئەو ڕۆڵە دەبیــــنن،لێرەدا دەبێــــت ۳۰ ڕۆژ بەســەر پێشکەشکردنی دادخوازییەکە تێپەڕبووبێت و فەرمانبەری سزا دراو وەڵامی ئەرێنی وەرنەگرتبێتەوە.
ئینجا بۆی هەیە تانە بدات لە بڕیاری سزادانەکە لەبەردەم ئەو دەستەیەو لەهەرێمی کوردستاندا بڕیاری دەستەکە هەرچیەک بێت قابیلی تانە لێدان نیە لەبەردەم دەستەو  لایەنێکی تر.
-چی کاتێک وەزیر سزای عەزلکردن دەردەکات؟

وەزیر کاتــێک بڕیاری لەکـــارلادان(العزل) بــۆ فەرمــــانبەر دەردەکات دەبێت بڕیارەکەی پشت بەستبێت بەهۆکارێک لەیەکێک لەم حاڵەتانەی لای خوارەوە:
۱.فەرمانبەر کارێکی مەترسیداری ئەنجام دابێت زیان بگەیەنێت بەبەرژەوەندی گشتی.
۲.گـــەر حوکـــم درا لەســـــەر تاوانێک (الجناية) کە لە دەرئەنجامی وەزیفەکەیەوە ئەنجامی دابوو یا بەسیفەتە فەرمییەکەی.
۳.گەر هاتوو پێشتر سزا درابوو بەفەسڵکردن  و دواتر گەڕێنرایەوە بۆ سەر کارەکەی، بەڵام دووبارە هەستێت بەئەنجامدانی کارێـــک کە شایستەی ئەوە بێت فەســـڵ بکرێت. 
- چی کاتێک وەزیر سزای عەزلکردن دەردەکات؟
 وەزیـــر کاتێـــک بڕیـاری لەکـارلادان(العزل) بۆ فـــەرمانبەر دەردەکات دەبێت بڕیارەکەی پشت بەستبێت بەهۆکارێک لەیەکێک لەم حاڵەتانەی لای خوارەوە:
۱.فەرمانبەر کارێکی مەترسیداری ئەنجام دابێت زیان بگەیەنێت بەبەرژەوەندی گشتی.
۲.گەر حوکم درا لەسەر تاوانێک (الجناية) کەدەرئەنجامی وەزیفەکەیەوە ئەنجامی دابوو یا بەسیفەتە فەرمییەکەی.
۳.گەر هاتوو پێشــتر سزا درابوو بەفەســڵکردن  و دواتر گەڕێنرایەوە بۆ سەر کارەکەی، بەڵام دووبارە هەستێت بەئەنجامدانی کارێک کە شایســـتەی ئەوە بێت فەســڵ بکرێت. 

بەپێی ماددەی (٨ بڕگەی هەشــتەم)ی یاســـاکە ســزای عەزلکردن یان لەکـــارلادان قورســـتترین سزایە لەناوی سزاکان کەبەسەر فەرمانبەردا دەسەپێنرێت.
 ئەم ســــزایە وەک فەســـڵ کردن نـــیە کە بەهـــۆیەوە بەشێوەیەکی کاتی فەرمانبەرەکارەکە دوور دەخــــاتەوە لەوەزیفــەکەی ، چونکـــە سزای عـــــەزل یان لەکارلادان شوێنەوارەکەی زۆر قورستترەو وادەکات کەسی سزادراو بەهیچ شێوەیەک نەتوانــــێت بگەڕێتەوە ســــەر کارەکەی وبەیەکجاری کۆتایی بەڕاژەکەی دەهێنرێت، مافــــی ئەوەی لێ دەسەنرێتەوە کە لەهیچ فەرمانگەو دامودەزگـــــایەکی حکومی و کەرتی گشتیدا دابمەزرێتەوە.


نوێترین شرۆڤەکان