په‌يڕەوى نوێی دادگاى فيدراڵى عێراق؛ ڕاستكردنه‌وه يان گۆڕينى ڕۆڵ و ڕێڕەو؟
١٤ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١١:٠٣ پێش نیوەڕۆ
دواى ده‌ستبه‌كاربونى سه‌رۆكى نوێى دادگاى باڵاى فيدراڵى و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى چه‌ند داوايه‌كى تۆماركراو له‌دادگاكه به‌پاساوى نه‌بونى تايبه‌تكارييه‌وه، تێڕوانينه‌كان بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى دادگا و ڕۆڵى سه‌رۆكه‌كه‌ى له‌و گۆڕانكارييه ئاراسته‌يه‌كى ديكه‌ى وه‌رگرت، به‌تايبه‌ت سنورى گۆڕانكارييه‌كه به‌ته‌نها له‌ديد و بۆچونى سه‌رۆكه‌كه‌ى له‌چوارچێوه‌ى كاره‌كانى دادگاكه قه‌تيس نه‌بوو، به‌ڵكو له‌وه‌ش زياتر پرسه‌كه ڕۆچۆته ڕێكخستنى ورده‌كارى ڕاييكردنى كاره‌كانى دادگاوه، به‌تايبه‌ت ئه‌و كاته‌ى دادگا په‌يڕه‌وى ناوخۆكه‌ى هه‌ڵده‌وه‌شێنيته‌وه و په‌يڕه‌و‌ێكى ديكه داده‌نێت، به‌جۆرێك خوێنه‌ر به‌ئاسانى تێده‌گات په‌يڕه‌وى نوێ نينۆكى دادگاكه به‌جۆرێك ده‌كات، كه چيتر نه‌توانێت ئه‌و ڕۆڵه گرنگ و كاريگه‌ره‌ى له‌ڕابردودا پياده‌ى ده‌كرد، بگێڕێت.
بۆ ئه‌وه‌ى قسه‌كان له‌چوارچێوه‌ى داڕشتنكاريى بترازێت و به‌ڕونيى پاساوى ئه‌و بۆچونانه‌ى سه‌ره‌وه بده‌ين، له‌خواره‌وه به‌راورد و شرۆڤەیەک بۆ هه‌ردو په‌يڕه‌وه‌كه ده‌كه‌ين.
په‌يڕه‌وه‌ى ناوخۆى ژماره 1ـى ساڵى 2025 كه له ڕۆژنامه‌ى فه‌رمى وه‌قايعى عێراقى ژماره 4837 له‌ڕێكه‌وتى (1/9/2025) بڵاوكراوه‌ته‌وه و له‌مێژوى بڵاوكردنه‌وه‌يه‌وه كه‌وتووەته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه (م24ـى په‌يڕه‌وه‌ى ناوخۆى 2025)، لەگەڵ په‌يڕه‌وى ناوخۆى دادگاى باڵاى فيدراڵى ژماره 1ـى ساڵى 2022 كه به‌پێى (م23ـى په‌يڕه‌وى ناوخۆى 2025) هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
1. له‌ڕوى ڕوكارييه‌وه، په‌يڕه‌وه‌كه‌ى ساڵى 2022 فراوانتر و دوردرێژ تره به‌به‌راورد به‌په‌يڕه‌وى 2025، به‌جۆرێك ئه‌وه‌ى 2022 له (53) مادده پێكهاتوه، كه‌چى ئه‌وه‌ى 2025ـى به‌ركار له (24) مادده پێكدێت. ئه‌مه‌ش بۆ خۆى هه‌ڵگرى واتايه‌كه‌ى ڕونه، به‌وه‌ى ستافى نوێى دادگا به‌تايبه‌ت سه‌رۆكه‌كه‌ى به‌رنامه و تێڕوانينێكى جياوازى هه‌يه بۆ ڕۆڵى دادگاكه له‌داهاتودا.
2. ديارترين ئه‌و بابه‌تانه‌ى له‌په‌يڕه‌وى ناوخۆى 2022 هاتبون و ڕۆڵێكى به‌رچاويان به‌دادگاكه به‌خشيبوو، بريتيى بون له‌ناوه‌ڕۆكى مادده‌كانى (45) و (46).
مادده‌ى 45 په‌يوه‌ندار بوو به‌بابه‌تى (العدول عن مبدأ سابق/ پاشگه‌زبونه‌وه له‌پره‌نسيپێكى پێش‌و) و مادده‌ى 46 تايبه‌ت بوو به (التصدي لعدم المشروعية/ به‌رگيريى له‌ناڕه‌واييبون) واته دادگا خۆبه‌خۆ كاتێك داوايه‌كى ده‌ستوريى ببينێ بتوانێت ده‌قى ديكه له‌ياساى تانه‌لێدراو هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه يان به‌ناده‌ستورى بناسێنێت گه‌ر ڕاسته‌وخۆ تانه له‌و ده‌قه‌ش نه‌درابێت.
به‌وجۆره‌ش دادگاى باڵاى فيدراڵى دو ڕۆڵى گرنگى له‌په‌يڕه‌وه‌كه‌يدا سڕيوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش ده‌كرێت به‌شێك واى لێكبده‌نه‌وه، ئه‌م هه‌ڵوێسته نوێيه ڕاستكردنه‌وه‌ى ڕێڕه‌وه، چونكه نابێت دادگا به‌و جۆره ڕێگه خۆشبكا بۆ پاشگه‌زبونه‌وه له‌پرنسيپه دادوه‌رييه‌كانى (ئه‌گه‌رچى له‌په‌يڕه‌وه هه‌ڵوه‌شاوه‌كه‌ش ئه‌و پاشگه‌زبونه‌وه‌يه بێمه‌رج نه‌بو). هه‌روه‌ها گونجاو نيه ده‌قێكى ياساى تانه‌ى لێنه‌درابێ و له تيانوسى داواكه‌دا داوانه‌كرابێت دادگا خۆبه‌خۆ به‌ناده‌ستوريى له‌قه‌ڵه‌مى بدات، بۆيه ده‌گونجێ ستافى نوێى دادگا پێيان وابێت ئه‌و بابه‌ته پێچه‌وانه‌ى پرنسيپێكى سه‌ره‌كى و جێگيرى دادبينييه كه ده‌ڵێت (تتحدد الدعوى بعريضتها و العريضة بطلبها/ داوا به‌تيانوسه‌كه‌ى دياريده‌كرێت، وتيانوسه‌كه‌ش به‌داواكارييه‌كه‌ى).
پەیڕەوی نوێ ئەو دەسەڵاتەی لەدادگاکە سەندووەتەوە کە بتوانێت داوای هەر نووسراو و دۆکیۆمێنتێک بکات ئەگەر یاسا و پەیڕەوەکانیش ڕێگە بەو کارە نەدەن
3. مادده‌ى 18ـى په‌يڕه‌وى 2025 و مادده‌ى 42ـى په‌يڕه‌وى 2022، باس له‌توانايى دادگا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى لێكۆڵينه‌وه‌ى پێويست له‌كاتى بينينى داواكان و ئه‌و داوايانه‌ى ئاراسته‌يان ده‌كرێت و ده‌توانێت داواى هه‌ر نوسراو و ديكۆمێنتێك بكات له‌هه‌ر لايه‌نێك. ئه‌وه‌ى جياوازه له‌نێوان هه‌ردو ده‌قه‌كه‌دا ئه‌وه‌يه له‌ده‌قه كۆنه‌كه‌دا دادگا ده‌توانێت له‌كاتى پێويستدا داواى هه‌ر نوسراو و ديكۆمێنتێك بكات گه‌ر ياسا و په‌يڕه‌وه‌كانيش ڕێگه به‌و كاره نه‌ده‌ن، په‌يڕه‌وه نوێيه‌كه ئه‌م ئاوارته‌ى تيا نيه..
4. له‌مادده‌ى 39ـى په‌يڕه‌وى 2022 بابه‌تى توانايى دادگا بۆ بينينى داواكارييه‌كانى (دادوه‌ريى به‌په‌له و فه‌رمانسالارى..) جێكردۆته‌وه به‌پێى حوكمه‌كانى ياساى دادبينيى شارستانى يان هه‌ر ياسايه‌ك كه جێگه‌ى ده‌گرێته‌وه.
ئه‌م ده‌قه له‌په‌يڕه‌وى 2025 جێنه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌گونجێت وه‌ك پشتگيريكردنى ئه‌و ڕاوبۆچونه بوبێت كه پێىوايه دادگاى باڵاى فيدراڵى له‌به‌رئه‌وه‌ى بڕياره‌كانى پابه‌ندكار و كۆتايين، بۆيه نابێت تانه‌يان لێبدرێت له‌به‌رده‌م هيچ لايه‌نێكى ديكه، چونكه به‌گريمانه‌ى تواناى دادگا بۆ ده‌ركردنى ئه‌و جۆره بڕيارانه ئه‌وا به‌پێى ياساى دادبينيى شارستانى شياوى تانه لێدان ده‌بن، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ سروشتى بڕياره‌كانى دادگاى باڵاى فيدراڵى ناگونجێت.
5. مادده‌ى 22 و 23ـى په‌يڕه‌وى 2022، دو حوكمى له‌خۆگرتوه ده‌رباره‌ى دياريكردنى دو گرێ له‌مه‌ڕ توانايى تانه‌لێدان له‌ياساى بودجه و ياساكانى هه‌ڵبژاردن، به‌جۆرێك ماددەی 22 ماوه‌ى 30 ڕۆژى دياريكردبوو بۆ تانه‌دانى ده‌سه‌ڵاته باڵاكان له‌ياساى بودجه يان هه‌ر ده‌قێكى ئه‌و ياسايه، دادگاش له‌ماوه‌ى 30 ڕۆژ له‌پێشكه‌شكردنى تانه‌كه‌وه ده‌بێت بڕيار خۆى له‌سه‌ر بدات. هه‌رچى مادده‌ى 23يه ئه‌وا به‌مه‌رجى دانابوو بۆ تانه‌دان له‌ياساى هه‌ڵبژاردن نابێت له‌شه‌ش مانگ كه‌مترى مابێت بۆ ئه‌و مێژوه‌ى دياريكراوه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌هه‌ر خولێكى هه‌ڵبژاردن.
ڕه‌نگبێ ئه‌و ده‌قانه بۆ پێويستى كرده‌يى بگه‌ڕێته‌وه، به‌و پێيه‌ى ياساى بودجه ياسايه‌كه له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ يه‌كساڵ داده‌نرێت و گونجاو نيه ئه‌و ياسايه و ده‌قه‌كانى به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵوه‌شانه‌وه بن هه‌ر كاتێك له‌لايه‌ن لايه‌نه باڵاكانه‌وه تانه‌ى له‌سه‌ر بدرێت. وه‌ك زانراوه لايه‌نى سه‌رپه‌رشتيارى هه‌ڵبژاردنيش پشت به‌ست به‌ده‌قه‌كانى ياساى هه‌ڵبژاردن پێويستى به‌لانى كه‌م شه‌ش مانگ هه‌يه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى پرۆسه‌يه‌كى هه‌ڵبژاردن، بۆيه تانه‌دان له‌و ياسايه و ده‌قه‌كانى ده‌گونجێت هه‌وڵ و تێچوى زۆرى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن پوچه‌ڵ بكاته‌وه هه‌ر كاتێك له‌كه‌متر له‌شه‌ش مانگ تانه له‌ياساكه بدرێت و دادگاش ياساكه يان چه‌ند ده‌قێكى تێدا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه .
سه‌ربارى ئه‌وانه، په‌يڕه‌وى ناوخۆى 2025 ئه‌و جۆره ده‌قانه‌ى جێنه‌كردۆته‌وه، به‌و هه‌نگاوه‌ش ده‌كرێت خوێندنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى بۆ بكرێت په‌يڕه‌وه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر بنه‌ما گشتيه‌كه و تانه‌دانى له‌ياساى بودجه و ياساى هه‌ڵبژاردنى هاوتا كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر ياسايه‌كى ديكه له‌ڕووى نه‌بونى ماوه‌ى دياريكراو بۆ تانه‌دان.
لە بابه‌تى جێبه‌جێبونى بڕياره‌كانى دادگا له‌ڕووى كاته‌وه، گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هه‌مان ئه‌و كێشه‌يه‌ى پێشتر باسده‌كرا
6. مادده‌ى 37 و 38ـى په‌يره‌وى 2022، كه په‌يوه‌نديدارن به جێبه‌جێبونى بڕياره‌كانى دادگا له‌ڕوى كاته‌وه، به‌جۆرێك مادده‌ى (37/يه‌كه‌م و دووه‌م) باس له‌وه ده‌كات هه‌ر بڕيارێك كه دادگاكه ده‌ريده‌كات، جگه له‌بڕياره په‌يوه‌نداره‌كان به‌ده‌قى سزاييه‌وه، له‌مێژوى ده‌رچونى بڕياره‌كه يان حوكمه‌كه‌وه جێبه‌جێ ده‌بێت مه‌گه‌ر له‌ناوه‌ڕۆكى بڕياره‌كه‌دا كاتێكى ديكه هاتبێت. ئه‌گه‌ر بڕياره‌كه ده‌رباره‌ى ده‌قێكى سزاييه‌وه بوو، ئه‌وا له‌و مێژوه‌وه جێبه‌جێده‌بێت كه ده‌قه سزاييه تانه‌لێدراوه‌كه‌ى تێدا كه‌وتۆته بوارى جێبه‌جێبونه‌وه.
هه‌رچى(م 38)ـه كه تايبه‌ته به بڕياره ڕاڤه‌كارييه‌كانى دادگا، ئه‌وا له‌مێژوى كه‌وتنه‌بوارى جێبه‌جێبونى ده‌قه ڕاڤه‌كراوه‌كه‌وه جێبه‌جێده‌بێت، مه‌گه‌ر بڕياڕێكه مێژوييه‌كى جياوازى ده‌ستنيشان كردبێت.
ئه‌وه‌ى تێبينى ده‌كرێت په‌يڕه‌وى ناوخۆى 2025 هيچ ده‌قێكى له‌وجۆره‌ى له‌خۆنه‌گرتوه، خودى ياساى دادگاش ياساى ژماره 30 ساڵى 2005ـى هه‌مواركراويش ده‌قى له‌و جۆره‌ى تێدا نيه، واته بابه‌تى جێبه‌جێبونى بڕياره‌كانى دادگا له‌ڕوى زه‌مه‌نه‌وه يان كاته‌وه، گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هه‌مان ئه‌و كێشه‌يه‌ى پێشتر له‌لايه‌ن ياساناسان و شاره‌زايانى بوارى ياساى ده‌ستورييه‌وه باسده‌كرا، به تايبه‌ت ئه‌و ڕه‌خنه‌يه‌ى ده‌گيرا ده‌رباره‌ى ديارينه‌كردنى ماوه‌ى جێبه‌جێبونى بڕياره‌كانيى دادگاكه.
له‌وانه‌ى له‌پێشه‌وه باسكران و له‌چه‌ندين ورده‌كاريى ديكه‌ى په‌يڕه‌وى ناوخۆى 2025ـەوه ڕونده‌بێته‌وه تێڕوانين و ستراتيژى كاركردنى دادگاى باڵاى فيدراڵى بۆ ماوه‌ى داهاتو زۆر جياواز ده‌بێت له‌پێشتر.
ئه‌و جياوازييه ڕه‌نگبێژ هه‌ندێك به ڕاستكردنه‌وه‌ى ڕێڕه‌وى كاركردنى دابنێن بۆ دادگا، به‌و پێيه‌ى نابێت دادگاكه ببێته جێگره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى ديكه و دادگاكانى ديكه، له‌به‌رانبه‌ريشدا هه‌ندێك پێيانوابێت ئه‌و كاره پاشه‌كشه‌يه‌كى به‌رچاوه له‌ڕۆڵ و كاريگه‌رى دادگاكه و گۆڕينى ڕێڕه‌وى كاركردنێتى له‌ده‌زگايه‌كى دادوه‌ريى كاريگه‌ره‌وه بۆ ده‌سته‌يه‌كى دادوه‌رى ئاسايى، تا ئه‌و ئه‌ندازه‌ى ئه‌و بڕياره بوێر و جياوازانه‌ى له‌ڕابردودا ده‌ريكردن له‌بابه‌تى موچه و ياساى هه‌ڵبژاردن و ..هتد، ڕه‌نگبێت ببنه مێژوو.