شرۆڤه‌یه‌ك بۆ ڕێكاره یاساییه‌كانى بوون به‌قه‌زا له هه‌رێمى كوردستان
٢٧ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٨:٠٢ پاش نیوەڕۆ
هێنانه كایه‌ى هه‌ر قه‌زایه‌ك وه‌ك یه‌كه‌یه‌كى كارگێڕى نوێ پێویستى به هه‌ندێك ڕێكارى یاسایی هه‌یه. هه‌رێمى كوردستان وه‌ك تاكه هه‌رێم له عێراقدا به‌پێى ماده‌ى (117)ـى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عێراق بۆ ساڵى (2005) دانى پێدانراوه ، ئه‌م هه‌رێمه چه‌ند پارێزگایه‌ك له‌خۆ ده‌گرێت كه‌بریتین له پارێزگاكانى (هه‌ولێر،دهۆك، سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه).
گه‌ر له یاساى پارێزگاكانى ژماره(3) ـى ساڵى(2009) له‌هه‌رێمى كوردستان بڕوانین ده‌بینین له‌نێو هه‌ره‌مى یه‌كه كارگێڕییه‌كاندا پارێزگا به گه‌وره‌ترین یه‌كه دانراوه و له‌پاش پارێزگا قه‌زاو ناحیه دێت به لادێكانه‌وه.
به‌پێى یاسا هێنانه كایه‌ى قه‌زا وه‌ك هێنانه‌كایه و دروستبوونى پارێزگا نیه كه پێویستى به ڕه‌زامه‌ندى حكومه‌تى عێراق و ده‌نگدانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌بێت، هه‌روه‌ك چۆن له‌كاتى هێنانه كایه‌ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بینمان كه‌له ساڵى 2013 حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا هه‌ڵه‌بجه بكرێت به پارێزگا، به‌ڵام تاوه‌كو سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق (محه‌مه‌د شیاع سودانى) پرۆژه یاساى به پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌ى ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق نه‌كرد و ده‌نگى له‌سه‌ر نه‌درا هه‌ڵه‌بجه نه‌بوو به پارێزگا.
سه‌باره‌ت به هێنانه كایه‌ى قه‌زا گه‌ر ته‌ماشاى یاساى پارێزگاكان ژماره (3) ـى ساڵى (2009) بكه‌ین له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌بینین به‌پێى مادده(6) بڕگه‌ى سیازده‌یه‌م، ڕێكارێك له ڕێكاره یاساییه‌كان بۆ هێنانه كایه‌ى قه‌زا ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر پێشنیارى:
1. پارێزگار
2. یاخود سێیه‌كى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا
پرۆژه‌ى هێنانه كایه‌ى قه‌زاكه ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه وه‌له كاتى ده‌نگداندا، پێویستى به ده‌نگى زۆرینه‌ى ڕه‌هاى كۆى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا هه‌یه واته(50+1)ـى كۆى ده‌نگى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن، نه‌ك زۆرینه‌ى ڕه‌هاى ئاماده‌بوانى ناو كۆبوونه‌وه‌كه.
ئاشكرایه پاریزگار یاخود ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن زۆرجار یه‌كلایه‌نه‌و له‌خۆوه ئه‌م كاره ناكه‌ن، به‌ڵكو زۆربه‌یكات داواكارى و داخوازى چین و توێژه جیاوازه‌كان و ناحیه‌كان كه له ڕێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌وه ده‌گه‌یه‌نرێته سه‌رووتر سه‌ره‌نجام واده‌كات ئه‌نجومه‌نى پارێزگا ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه بدات و له‌وه‌شدا زۆرجار بابه‌تى ئه‌وه‌ى كه ئایا ئه‌و ناحیه تاچه‌ند زه‌مینه‌ى ئه‌وه‌ى هه‌یه له‌ڕووى ژماره‌ى دانیشتوان و سنوور و فه‌رهه‌نگ و فراوان بوون ببێت به‌قه‌زا و ئاماده‌یه، له‌به‌رچاو ده‌گیرێت.
به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگى زۆرینه‌ى ڕه‌ها بۆ دروستبوونى قه‌زا به‌س نیه، به‌ڵكو ئه‌مه رێكارێكى سه‌ره‌تاییه و ده‌بێت وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندى ده‌رببڕن.
كاتێك پرۆژه‌ى به‌قه‌زابوونى ناحیه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگادا ده‌نگى له‌سه‌رده‌درێت و و به‌رزده‌كرێته‌وه بۆ وه‌زیرى ناوخۆ، ڕه‌نگه وه‌زیرى ناوخۆ ڕه‌زامه‌ندى ده‌رنه‌بڕێت ، له‌م كاته‌دا ده‌بێت:
1. وه‌زیرى ناوخۆ هۆكارى ئه‌م هه‌ڵوێسته‌و ڕه‌فزكردنى داواكه بخاته ڕوو پرۆژه‌كه و ناوه‌ڕۆكى بۆچوونى خۆى بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاشكرا بكات.
2. له‌م حاڵه‌ته‌دا بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت به ڕه‌زامه‌ندى دان یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌نگى له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌دا ئه‌وا ڕێكاره‌كان له‌كۆتایى نزیك ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ى ده‌مێنیته‌وه به‌پێى مادده‌ى(26) له‌یاساى پارێزگاكان بریتیه له ده‌ركردنى مه‌رسومێكى هه‌رێمى ده‌بێت له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ناحیه‌یه‌ك ئاستى كارگێڕى به‌رزببێته‌وه بۆ قه‌زا.
سه‌باره‌ت به هێنانه كایه‌ى قه‌زاى ڕزگاریى له ئیداره‌ى گه‌رمیان كه به‌رئه‌نجامى چه‌ندین دانیشتن و داواكارى چین و تویّژه جیا جیاكان بوو، به‌وانه‌ى كه‌خاوه‌ن به‌رپرسیارێتى ئیداریین یان نوێنه‌رى خه‌ڵكن له ئه‌نجومه‌نى پارێزگا، به پاڵپشتى سه‌رۆكى یه‌كه‌ى كارگێڕى سنوره‌كه و ئیداره‌ى گه‌رمیان و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانى تر ،پاش ئه‌وه‌ى داواكاریی و پرۆژه‌كه به‌رزكرایه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، نه‌ك ڕێژه‌ى پێویستى ده‌نگدان كه‌بریتیه له زۆرینه‌ى ڕه‌ها ژماره‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن، به‌ڵكو سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان ده‌نگیان به پرۆژه‌كه‌دا.
ڕزگاریى كه كاتى خۆى ئۆردوگایه‌كى زۆره ملێ بوو و له‌لایه‌ن ڕ‌ژێمى به‌عسه‌وه دروستكرا به‌مه‌به‌ستى دابڕینى پاڵپشتى لادێنشینان بۆ پێشمه‌رگه، له ساڵانی (1987- 1988)ـه‌وه كرا به‌ناحیه و دواى پرۆسه‌ى ڕووخانى ڕژێم ناوى له (صمود) ه‌وه گۆڕا بۆ ڕزگاریى و به‌پێى دواین ئامار كه‌له‌ساڵى (2020) ئه‌نجامدراوه ژماره‌ى دانیشتوانى زیاتره له (44000) كه‌س و (73) گوندى له‌سه‌ره.
له‌ئێستا دوو كۆلێژى تێدا كراوه‌ته‌وه كه‌سه‌ر به زانكۆى پۆله‌ته‌كنیكى گه‌رمیانن، له مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵدا وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى په‌سه‌ندكرابوو، به‌مه‌به‌ستى به‌قه‌زابوونى ڕزگاریى نوسراوێكى ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كرد و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش په‌سه‌ندى كرد ، پاش ڕه‌وانه‌كردنى بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم دواجار له 23/9/2025 به‌مه‌رسومێكى هه‌رێمیى، ڕزگاریى بووبه تازه‌ترین قه‌زا له‌هه‌رێمى كوردستان.
* ماسته‌ر له‌یاساى گشتى