ژنێك: بۆ ئه‌وه‌ى هاوسه‌ری پێشووم به یاسای جه‌عفه‌ریی مناڵه‌كانم لێ نه‌سێنێت، هه‌ڵهاتم بۆ هه‌رێمى كوردستان
١٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:٥١ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
دواى جیابوونه‌وه‌ى له هاوسه‌ره‌كه‌ى، دوو مناڵه‌كه‌ى به‌پێی یاسا كه‌وتنه لای ئه‌و. پێكه‌وه له به‌غدا ژیانێكى تاڕاده‌یه‌ك ئارام ده‌ژیان، به‌ڵام ئه‌م ئارامییه درێژه‌ى نه‌كێشا، هه‌مواره نوێیه‌كه‌ى یاسای باری كه‌سێتى، ژیانى سه‌راپا هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و ناچار به هه‌ڵهاتنى كرد.
چیرۆكى ئه‌م ژنه، له كۆژان و ئازاردا، هاوشێوه‌ى چیرۆكى هه‌زاران ژنى دیكه‌ى عێراقه كه به‌هۆی ده‌رچواندنى یاسایه‌كى نوێوه به‌ناوى "یاسای جه‌عفه‌ریی"، له‌به‌رده‌م مه‌ترسی لێسه‌ندنه‌وه‌ى مناڵه‌كانیاندان.
هه‌ڵهاتن له یاسا
مه‌نال، ناوى خوازراوی ژنێكى دانیشتووى به‌غدایه، یەکێکه له‌وانه‌ى لەبەر "یاسای جەعفەری" عێراقی بەرەو هەرێمی کوردستان بەجێهێشتووە، ئاماژە بەوەدەکات بۆ ئەوەی منداڵەکانی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لێ وەرنەگیرێتەوە، بە ناچاری بەغدای بەجێهێشتووە.
ئەو ژنە کە ئێستا نیشتەجێی هەرێمی کوردستانە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ساڵێکە لە هاوسەرەکەم جیا بوومەتەوە، لەگەڵ دوو منداڵەکەمدا کە گەورەکەیان 15 ساڵ تەمەنیەتی، پێکەوە دەژین.
دەشڵێت: کاتێک یاسای جەعفەری کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، هاوسەرەکەم سکاڵای تۆمار کرد و هەوڵیدا بەپێی ئەم یاسایە منداڵەکانم لێوەربگرێتەوە، بۆیە بەغدام بەرەو کوردستان بەجێهێشت.
دەشڵێت: خۆم و هاوسەرەکەشم سونین و شیعە نین، بەڵام هاوسەرەکەم بەپێی یاسای جەعفەری سکاڵای تۆمار کردووە بۆ ئەوەی منداڵەکانم لێوەربگرێتەوە.
جه‌عفه‌ریی، یاسایه‌كى دیزاینكراو دژ به ژنان
یاسای جه‌عفه‌ریی، له‌ڕاستییدا یاسا نییه، به‌ڵكو پاشكۆیه‌كه بۆ هه‌موارى یاسای باری كه‌سێتى. به هه‌وڵی لایه‌نه شیعییه‌كان، له مانگى شوباتی ئه‌مساڵ یاسای باری كه‌سێتى عێراقی هه‌موار كرایه‌وه. ئه‌گه‌رچی یاساكه هی ساڵی 1958ـه، به‌ڵام به‌ڕای چالاكوانانى مافه‌كانى مرۆڤ و ژنان، هێشتا له‌چاو ئه‌و هه‌مواره‌ى له 2025ـدا كراوه، زۆر پێشكه‌وتوو تره.
به‌پێی هه‌مواره‌كه، شیعه و سونه به‌جیا هه‌ریه‌كه‌یان و ڕێنمایی "مدونه"ـى تایبه‌ت به‌خۆیان ده‌بێت. ئه‌م مانگه پاشكۆى تایبه‌ت به شیعه ده‌ركرا به‌ناوى "مدونه الجعفریه"، كه لە پێنج بەشی سەرەکی پێکدێت: هاوسەرگیریی (١٠٧ مادە)، جیابوونەوە (٦٦ مادە)، وەسیەتنامە (٦٤ مادە)، میرات (٩٥ مادە) و بڕگەکانی کۆتایی.
له‌نێو ئه‌م پاشكۆیه‌دا، ژماره‌یه‌ك حوكم هاتووه كه پێشتر له‌عێراقدا به‌پێچه‌وانه‌وه بووه، له‌وانه: سەرپەرشتیکردنی باوک بۆ کچەکەی دواى جیابوونه‌وه و گواستنەوەی سەرپەرشتیکردن بۆ باوک لە دوای تەمەنی حەوت ساڵییه‌وه، كه پێشتر مافی سه‌رپه‌رشتیكردن بۆ دایك بووه و له‌دواى ته‌مه‌نى 15 ساڵیشه‌وه بڕیار له‌وه ده‌درا مناڵ هه‌ر له‌لای دایك بمێنێته‌وه یان بچێته لای باوك.
هاوكات یه‌كێك له خاڵه‌كانى دیكه‌شى، ئه‌وه‌یه كه مێرد مافی ئه‌وه‌ى هه‌یه ڕێبازه ئاینییه‌كه‌ى بگۆڕێت "بۆنمونه له سونه‌وه ببێته شیعه، یان داوا بكات دادگا ڕێنماییه‌كانى مه‌زهه‌بی جه‌عفه‌ریی بۆ جێبه‌جێ بكه‌ن" بەبێ ڕەزامەندی ژن، له‌م كاته‌شدا په‌یوه‌ندیی نێوان ژن و پیاوه‌كه به‌پێی پاشكۆی تایبه‌ت به مه‌زهه‌بی شیعه‌ى جه‌عفه‌ریی بڕیاری لێده‌درێت كه به‌گشتى دژ به مافه‌كانى ژنانه و مافی زۆر به پیاوان ده‌دات.
به‌ڕای چالاكوانان و ڕێكخراوه‌كان، هه‌موار و پاشكۆكه‌ى، پێشێلكردنى زه‌قی مافه‌كانى ژنان و مناڵانه و دژه به هه‌موو جاڕنامه و ڕێككه‌وتننامه جیهانییه‌كانى پاراستنى مافه‌كانى ژنان و مناڵان.
800 حاڵه‌تى كۆچكردنى دایكان
له‌به‌رامبه‌ر ده‌رچواندنى ئه‌م یاسا و ڕێنماییانه‌دا، ژنانى جیابووه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسی لێسه‌ندنه‌وه‌ى مناڵه‌كانیان نه‌بن له‌لایه‌ن باوكانه‌وه، به‌ناچاری سه‌ری خۆیان هه‌ڵده‌گرن و هه‌ڵدێن، نزیكترین شوێنێكیش كه ده‌رفه‌تى پاراستنیان بۆ بڕه‌خسێنێت، هه‌رێمى كوردستانه.
میدیاكار: حوسام ئه‌لحاج، له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه لە ماوەی چل ڕۆژی یەکەمی جێبەجێکردنی هه‌مواره نوێیه‌كه‌ى یاسای باری كه‌سێتى، نزیکەی 800 دایک کۆچیان کردووە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی منداڵەکانیان و ڕاکردن لە یاساکە.
ئەم ئامارانە، لەلایەن هیچ لایەنێکی حکومی یان دادوەرییەوە پشتڕاستنه‌كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام چالاكوانان جه‌خت له مه‌ترسیی گه‌وره‌ى هه‌مواره‌كه ده‌كه‌نه‌وه و باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه بۆمبێكه له‌نێو خێزان و كۆمه‌ڵگه‌دا.
ڕه‌نگه زیندووترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌و مه‌ترسییانه‌ى چالاكوانه‌كان و ڕێكخراوه‌كان باسی ده‌كه‌ن، چیرۆكه‌كه‌ى "مه‌نال" بێت. ئه‌و كه به ناچارى له به‌غداوه سه‌رى خۆی بۆ هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵگرتووه، لە ڕێگەی پارێزەرەکەیەوە دۆسیەکەی لەبەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان گواستووەتەوە، خوازیارە بڕیاری دادگای هەرێم کۆتایی بە مشتومڕی نێوانیان خۆی و هاوسەرەکەی بهێنێت و له‌مافی دایه‌نییكردن و گرتنه‌خۆی مناڵانه‌كانى بێبه‌شى نه‌كات.