سەردانەکەی تۆم باراک بۆ هەرێمی کوردستان ڕەتدەکرێتەوە

٢١ نیسان ٢٠٢٦ - ٩:٢٦ پاش نیوەڕۆ

سەردانەکەی تۆم باراک بۆ هەرێمی کوردستان ڕەتدەکرێتەوە

پەنجەرە 

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە كە باس لە سەردانی تۆم باراک، نێردەی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەن و ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا هیچ پلانێك بۆ سەردانێکی لەو شێوەیە لە ئارادا نییە.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە( پەنجەرە)ی ڕاگەیاند: "تۆم باراک سەردانی عێراق و هەرێمی نەکردووە و تا ئەم ساتەش هیچ بەرنامەیەک بۆ ئەنجامدانی سەردانەکە بوونی نییە."

ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ئاماژەی بەوەش کرد کە نازانرێت لە داهاتوودا لەپڕ پلانێکی لەو شێوەیە دادەنرێت یان نا، بەڵام هەواڵی گەیشتنی ناوبراو بۆ هەرێم و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵا دوورە لە ڕاستییەوە.

ئەم ڕوونکردنەوەیە لە کاتێکدایە، کە دوێنێ یەکشەممە ژمارەیەک لە میدیا کوردییەکان بڵاویان کردبووەوە کە نێردەی سەرۆکی ئەمەریكا بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، سەردانی هەولێر دەکات.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو