حەیدەر عەبوودی: زیاتر لە ترلیۆنێک و ٣٥٩ ملیار دینار لە پرۆسەی (صولة الفجر)دا گەڕێنراوەتەوە

١٠ ئەیلوول ٢٠٢٦ - ٧:٤٥ پاش نیوەڕۆ

حەیدەر عەبوودی: زیاتر لە ترلیۆنێک و ٣٥٩ ملیار دینار لە پرۆسەی (صولة الفجر)دا گەڕێنراوەتەوە

پەنجەرە

وتەبێژی حکومەتی عێراق، حەیدەر عەبوودی، ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی هەڵمەتی "صولة الفجر"دا، زیاتر لە ترلیۆنێک و ٣٥٩ ملیار دینار لە پارە، دارایی و عەقارات گەڕێنراونەتەوە، جگە لە تۆمارکردنی زیاتر لە ٢٦ هەزار زانیاری و هەواڵدەری لەسەر کەیسەکانی گەندەڵی کە گەیشتوونەتە دەست دەستەی دەستپاکی. هەروەها جەختی لە بەردەوامیی شاڵاوی حکومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و چاکسازیی دامەزراوەیی کردەوە.

عەبوودی وتی: "بەهای ئەو پارە، دارایی و عەقاراتەی لە چوارچێوەی هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا گەڕێنراونەتەوە، بە زیاتر لە ترلیۆنێک و ٣٥٩ ملیار دینار مەزەندە دەکرێت"، ئاشکراشیکرد کە "ژمارەی ئەو هەواڵدەرییانەی لەسەر گەندەڵی گەیشتوونەتە دەستەی دەستپاکی، زیاتر لە ٢٦ هەزار هەواڵدەری بووە، بەتایبەتی لە قۆناغی (صولة الفجر)دا."

ئاماژەی بەوەش کرد کە "حکومەت بەردەوامە لە ڕێڕەوی چاکسازیی دامەزراوەیی کە ئامانجی داخستنی کون و کەلەبەرەکانی گەندەڵییە"، جەختیشیکردەوە کە "دەسەڵاتی دادوەریی عێراق گەورەترین دەستەبەرە بۆ پشتیوانیکردنی هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و سەرخستنی ئامانجەکانی."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو