١٢ دەستگیرکراوی تری لالەزار ئازادکران و ٢٦ ئەندامی بەرەی گەل هێشتا لە زیندانن

٢١ نیسان ٢٠٢٦ - ٩:٢٠ پاش نیوەڕۆ

١٢ دەستگیرکراوی تری لالەزار ئازادکران و ٢٦ ئەندامی بەرەی گەل هێشتا لە زیندانن

پەنجەرە

ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی ١٢ دەستگیرکراوی تری رووداوەکەی "لالەزار"یان ئازاد کرد، کە یەکێکیان موحسن خۆشناو، پاسەوانی لاهور شێخ جەنگییە.

سەبارەت بەم پرسە، ژینۆ محەمەد، سەرکردە لە بەرەی گەل لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (پەنجەرە) رایگەیاند؛ سەرەڕای ئازادکردنی ئەو ١٢ کەسە، بەڵام هێشتا نزیکەی ٢٦ بەرپرس و ئەندامی بەرەی گەل لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرن و ئازاد نەکراون.

ئەو سەرکردەیەی بەرەی گەل ئاماژەی بە ناوی بەشێک لەو کەسانە کرد کە هێشتا لە زیندان ماونەتەوە و وتی: "جگە لە کاک لاهور و کاک پۆڵاد، هەریەکە لە کاروان هیدایەت، حاجی بەڵێن و رێبوار حامی حاجی غالی هێشتا لە زیندانن."

ئەم ئازادکردنە نوێیانە لە کاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردوودا دەستبەسەرکردنی لاهور شێخ جەنگی کاردانەوەیلێکەوتووەتەوە، دوای ئەوەی مانگرتنی لە خواردن راگەیاند.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو