"پیاوی قاڵبووى نێو ئاسایش و هه‌واڵگیریی"؛ ئایا حه‌مید شه‌تری ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى عێراق؟
٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢:٢٨ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقدا كه به‌رده‌وام گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، ناوی "حه‌مید شه‌تری" وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی نوێ ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌م كه‌سایه‌تییه ئه‌منییه به پڕۆفایلی به‌هێز و پڕ ئه‌زموونی خۆی، ئێستا پرسیاری زۆری له‌سه‌ره كه ئایا ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق یان نا.
حه‌مید شه‌تری كێیه؟
حه‌مید ڕه‌شید فله‌یح شه‌تری، له ساڵی 1975 له پارێزگای زیقار له‌دایكبووه. وه‌ك به‌رپرسێكی ئه‌منی عێراقی، چه‌ندین پۆستی گرنگی له دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كاندا وه‌رگرتووه و ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیدا گێڕاوه.
كاركردنى لە بوارە ئەمنییەکاندا خۆی ده‌بینێته‌وه له:
- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر: له 26ـى كانوونی دووه‌می 2021، پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری له وه‌زاره‌تی ناوخۆدا وه‌رگرت. له‌م پۆسته‌دا سه‌رپه‌رشتی "خانه‌ی بازه‌كان"ـی هه‌واڵگری كرد، كه به یه‌كێك له به‌هێزترین یه‌كه هه‌واڵگرییه‌كانی عێراق داده‌نرێت و وه‌ك ده‌وترێت ڕۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆردا هه‌بووه.
- جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی: دواتر پۆستی جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقی گرتەئەستۆ، كه تێیدا به‌شداری له داڕشتنی ستراتیژییه‌ته‌كانی ئاسایشی نیشتمانی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كاندا كرد.
- سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی: له 5ـى ته‌ممووزی 2023دا، بووه سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی و له‌م پۆسته‌شیدا هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌هێزكردنی ئاسایش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رده‌وام بوو.
- سه‌رۆكى ده‌زگاى هه واڵگیری نیشتمانى: له 19ـى كانوونی یه‌كه‌می 2024، سه‌رۆك وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی، ڕایسپارد بۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی عێراق.
ڕۆڵی له "خانه‌ی بازه‌كان"ـدا
یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كانی ژیانی پیشه‌یی شه‌تری، سه‌رپه‌رشتیكردنی "خانه‌ی بازه‌كان"ـی هه‌واڵگری بوو. ئه‌م یه‌كه‌یه به "ترسناكترین و ڕێزدارترین" یه‌كه‌ی هه‌واڵگری له عێراقدا وه‌سف كراوه و توانیویه‌تی كۆنتڕۆڵێكی به‌رفراوان به‌سه‌ر خاكی عێراقدا بسه‌پێنێت. ئه‌م ئه‌زموونه له بواری هه‌واڵگریدا، شه‌تری وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی خاوه‌ن توانای به‌رز له به‌ڕێوه‌بردن و بڕیارداندا خستوه‌ته‌ڕوو.
ئایا ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو؟
له‌ئێستادا حه‌مید شه‌تری یه‌كێكه له‌و ناوانه كه له میدیا و ناوه‌نده سیاسییه‌كان زۆر باس ده‌كرێت له‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى كابینه‌ى داهاتووى عێراق وه‌ربگرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه شه‌تری خاوه‌نی ئه‌زموونێكی زۆر و لێهاتووییه‌كی به‌رچاوه له بواره ئه‌منییه‌كاندا، به‌ڵام گواستنه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت پێویستی به كۆمه‌ڵێك لێهاتوویی سیاسی و دیپلۆماسی جیاوازه. ئه‌گه‌رچی ئه‌و كاتێك به سه‌رۆكایه‌تى وه‌فدێك به‌نوێنه‌رایه‌تى عێراق گه‌یشته لای ئه‌حمه‌د شه‌رعی سه‌رۆكى ڕاگوزه‌ری سوریا، زیاتر ناوى وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌ك ده‌ركه‌وت كه ده‌شێت ئه‌ركی دیكه‌ى جگه له ئه‌منی ئه‌نجام بدات.
به‌گشتى ناوهێنانى شه‌تری وه‌كو كاندیدی پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران، چه‌ند هۆكارێكى هه‌یه، له‌لایه‌ك كه‌سێكى ڕێزلێگیراوه له‌لای زۆربه‌ى لایه‌نه‌كان، له‌لایه‌كی تره‌وه په‌سه‌ندى ئه‌مه‌ریكا و ئێرانیشه. هاوكات له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دواییدا و له‌پاش ئه‌زمونى نوری مالیكی، شیعه‌كان به‌رده‌وام كه‌سانێكیان كردووه به سه‌رۆك وه‌زیران، كه كه‌سانى بێ پشت و میلیشیا و پارتى سیاسی بوون، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌توانن ڕه‌گ دابكوتن. به‌وپێیه‌ى ئه‌ویش هه‌ڵگرى هه‌مان ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌رى وه‌رگرتنى پۆسته‌كه‌ی زیاتر كردووه.
به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه: ئایا شه‌تری كه به كه‌سێكى سه‌ركه‌وتووى بوارى ئه‌منی ده‌ناسرێت، ده‌توانێت له بواره مه‌ده‌نیی و حكومڕانییه‌كه‌شدا هه‌مان شت بكات؟ ئایا ئه‌و مه‌رج و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ى هه‌یه‌تى، ده‌یكات به سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى عێراق، یان ته‌نها ده‌بێت به بژارده‌یه‌ك له‌و ده‌یان بژاردانه‌ى كه له‌پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌خرێنه ناوانه‌وه؟