جیاوازی نێوان بانگەشەکردنی سەرکەوتن و بەدەستهێنان و ئیدارەدانی سەرکەوتندا

٨ نیسان ٢٠٢٦ - ١٢:٢١ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە

بەشی یەکەم: ئێران

بەپێی ئەپیسمۆلۆژیای سەرکەوتن (ناسینناسیی سەرکەوتن) سەرکەوتن تەنها ساتێک نییە- بڕیارێکە کە مێژوو دەیدات و بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە پێویستی بە سێ پشتڕاستکردنەوەی هاوکات هەیە:

 1. خۆناساندن- خۆت بڕوات وا بێت کە بردوتەتەوە.

 2. دانی پێدانان لەلایەن نەیارەوە:
ئەوان قبوڵی بکەن کە دۆڕاون (تەنانەت ئەگەر بە ناڕاستەوخۆش بێت لە ڕێگەی ڕەفتارەوە).

 3. دانپێدانان لەلایەن لایەنی سێیەمەوە: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گشتی ئەنجامەکە تۆمار بکات.

  ئێران لە ئێستادا تەنها یەکەمیانی هەیە. ئەوەش لاوازترین جۆری سەرکەوتنی گونجاوە.

ڕاگرتنی شەڕ خۆی لە خۆیدا زۆرجار دانپێدانانە- بەتایبەتی کاتێک ژێرخانی لایەکیان وێران بووە و هی ئەوی تریان سەلامەتە.

ئەمەیە کە جیاوازی دەکات لە نێوان هاوشێوەکردنی ڤێتنام (کە لایەنگرانی ئێران پەنای بۆ دەبەن) و دۆخی ڕاستەقینەی ئێران. ڤێتنام تێچووی بەسەر ئەمریکادا سەپاند- تەرمی سەربازەکان، داڕمانی سیاسی ناوخۆیی، تراومای نەوەکان. مۆدێلی خۆڕاگری ناهاوسەنگی ئێران بۆ ئەوە داڕێژرابوو کە هەمان شت بکات. بەڵام ئایا کردی؟


کۆنتڕۆڵکرن وەک پێوەری ڕاستەقینەی سەرکەوتن

لێرەدایە بیرکردنەوەی کۆنترۆڵکردن و ئیدارەدانی سەرکەوتن لەگەڵ تیۆری ستراتیژی کلاسیکدا دەگونجێت. "سون تزو"ـی بیرمەندی چینی، "کلاوزڤیتز"ـی ستراتیژدانەری پروسیایی، و "ئیبن خەلدون"ـی فەیلەسوفی ئیسلامی، هەموویان لەسەر یەک خاڵ کۆکن: شەڕ نمایش نییە، بەڵکو کێبڕکێیە لەسەر توانای نەخشاندنی واقیعی دوای شەڕ.

پرسیارە ڕاستەقینەکان دوای ئەم ئاگربەستە ئەمانەن:

* ئایا ئێران دەتوانێت خۆی بنیات بنێتەوە؟

ئەگەر دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی مووشەکی وێران بوون، ئەگەر تۆڕە ڕادارییەکانی نەماون، ئەگەر فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵی تێکچووە، ئەوا "سەرکەوتنەکە" لەو ساتەی ئاگربەستەکە کۆتایی دێت هەڵدەوەرێت، چونکە ئێران ناتوانێت جارێکی تر بە هەمان ئاست هەڕەشە بکات. لە ڕووی پێکهاتەییەوە دابەزێنراوە، بێ گوێدانە ئەوەی چی بانگەشە دەکات.

* کێ کۆنتڕۆڵی ئەجێندای دانوستانی دوای شەڕ دەکات؟

 ئایا ئێران دەتوانێت مەرجەکانی هەر ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی لە داهاتوودا دیاری بکات، یان لە پێگەیەکی لاوازی سەلمێنراوەوە دێتە سەر مێزەکە؟ ئەگەر واشنتۆن چوارچێوەکە بسەپێنێت- تەنانەت بە نەرمیش بێت- سەرکەوتنەکەی ئێران وەک نمایشێکی قسە (ڕەوانبێژیی) دەردەکەوێت.

* کێ لەمەودوا کۆنتڕۆڵی گێڕانەوەی گەرووی هورمز دەکات؟

ئەگەر پێشینەی داخستنەکە وەک خۆی بمێنێتەوە، بەڵام توانای ئێران بۆ جێبەجێکردنی کەمبووبێتەوە، ئەوا کارتێکی بەکارهێناوە کە ئیتر ناتوانێت یاری پێ بکات. ئەوە بردنەوە نییە، ئەوە بەفیڕۆدانی کارتە فشارەکانتە پێش کاتی خۆی.

* ئایا ڕەفتاری ناوچەیی دەگۆڕێت؟

سعودیە، ئیمارات، تورکیا، عێراق، ئایا وەک سەرکەوتوویەک مامەڵە لەگەڵ ئێران دەکەن؟ یان خۆیان لەگەڵ ئەو هێزەدا ڕێکدەخەنەوە کە باڵادەستییەکی سەربازیی بێوێنەی نیشاندا؟

ئەگەر دەوڵەتانی کەنداو بە بێدەنگی یەکگرتنی بەرگری لەگەڵ واشنتۆن خێرا بکەن، ئەگەر بەغداد خۆی دوور بخاتەوە، ئەگەر دیمەشق گۆڕانکاری نوێ دروست بکات، ئەمانە ئەو دەنگانەن کە گرنگن، و ئەوانە لە وتارەکاندا نادەرێن بەڵکو لە ڕێکخستنەوەی ستراتیژیدا دەردەکەون.


تەڵەی "بانگەشەی سەرکەوتن" لە کلتووری سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

داینامیکێکی ناوچەیی تایبەت هەیە کە شایانی ئەوەیە ڕاستەوخۆ ناوی بهێنرێت: ڕاگەیاندنی ڕێوڕەسمی سەرکەوتن تەنانەت لە کاتی شکستدا، بە قووڵی لە کلتووری سیاسی ڕژێمە دیکتاتۆرەکانی ئەم ناوچەیەدا چەسپاوە.

عەبدولناسر دوای ساڵی ١٩٦٧ بۆ چەندین ڕۆژ ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی کرد پێش ئەوەی کارەساتەکە ببێتە شتێکی حاشاهەڵنەگر. سەدام دوای جەنگی کەنداو بانگەشەی سەرکەوتنی کرد. حیزبوڵڵا دوای ٢٠٠٦ ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی کرد و لەو حاڵەتەدا لانیکەم هەندێک بنەمای پێکهاتەیی بۆ هەبوو، چونکە ئیسرائیل نەیتوانی ئامانجە ڕاگەیەندراوەکانی بەدەست بهێنێت.

بەڵام حیزبوڵڵای ٢٠٠٦ ئێرانی ٢٠٢٦ نییە، بە یەک هۆکاری یەکلاکەرەوە: ژێرخانی حزبوڵا وێران نەبوو، مایەوە و دووبارە بنیات نراوەوە. ئەگەر فەیلەقی مووشەکی سوپای پاسداران، دامەزراوە نزیک-ئەتۆمییەکانی و تەلارسازی بەرگری ئاسمانییەکەی بە سیستماتیکی هەڵوەشێنرابێتەوە، ئەوا "سەرکەوتنەکەی" هیچ بنەمایەکی لەو شێوەیەی نییە.


تاقیکردنەوە بۆ سەرکەوتن، کات و ڕەفتارە

ئایا ئێران وەک سەرکەوتوویەک ڕەفتار دەکات؟ هێز نیشان دەدات و کاریگەرییەکانی فراوان دەکات و ئەجێندا دادەنێت؟

 یان وەک دەوڵەتێکی زیانلێکەوتوو ڕەفتار دەکات کە هەوڵی چاکبوونەوە دەدات- بەدوای وەبەرهێناندا دەگەڕێت و بە پەرۆشە بۆ لادانی سزاکان و ناتوانێت هێز لە دەرەوەی سنوورەکانی نیشان بدات؟
سەرکەوتن پێویستی بەوەیە کە ئەوانی تر تەسلیمی هەژموونی تۆ بن بۆ ڕووداوەکان و ئەمەش دەچێتە ناو ئەوەی زاناکانی زانستە سیاسییەکان پێیدەڵێن "متمانەی زۆرەملێ" (Coercive Credibility)، واتە توانای ئەوەی وا لەوانی تر بکەیت ڕەفتار بکەن وەک ئەوەی هێزەکەی تۆ ڕاستەقینە بێت.

سەرکەوتنی ڕاستەقینە ڕەفتاری ئەو کەسانە دەگۆڕێت کە شەڕیان نەکردووە. دوای جەنگی کەنداوی ١٩٩١، هەموو جیهانی عەرەبی خۆی ڕێکخستەوە. دوای داگیرکردنی عێراق لە ٢٠٠٣، ئێران لە واقیعدا کاریگەرییە ناوچەییەکانی فراوانتر کرد و ئەوەش جۆرێک بوو لە سەرکەوتنی ستراتیژی بەبێ تەقاندنی یەک فیشەکی ڕاستەوخۆ.

پرسیارەکە ئێستا ئەمەیە: دوای ئەم ئاگربەستە، کێ خۆی بەرەو کێ ڕێکدەخاتەوە؟

ئەگەر وەڵامەکە ئەوە بێت کە ئەکتەرە ناوچەییەکان، وەبەرهێنەرە جیهانییەکان، و هێزە ڕکابەرەکان وەک ڕژێمێکی "مانەوەخواز" لە دۆخی چاکبوونەوەدا مامەڵە لەگەڵ ئێران دەکەن -لە کاتێکدا وەک لایەنێک مامەڵە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکەن کە مەرجەکانی دانا و بە ژێرخانێکی سەلامەتەوە کشایەوە- ئەوا ئەو گێڕانەوەی سەرکەوتنەی ئێران بڵاوی دەکاتەوە، تەنها لەلایەن ئەو جەما


نوێترین شرۆڤەکان