تەنگەبەرە دەریاییەکان؛ لە نێوان یاسای نێودەوڵەتی و فشاری سیاسیدا

١٢ نیسان ٢٠٢٦ - ٨:٢٩ پاش نیوەڕۆ

تەنگەبەرە دەریاییەکان؛ لە نێوان یاسای نێودەوڵەتی و فشاری سیاسیدا

پەنجەرە 

جیهان پشت بە ژمارەیەکی دیاریکراو لە ڕێڕەوە دەریایییە تەسکەکان دەبەستێت بۆ جوڵەی بازرگانی سەرەڕای پان و بەرینی دەریا و زەریاکان.

بەپێی خەمڵاندنەکان زیاتر لە 80%ی کاڵاکان لە ڕێگەی دەریاوە دەگوازرێنەوە، ئەمەش وادەکات هەر ئاڵۆزییەک لەم ڕێڕەوانەدا کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئابووری نێودەوڵەتی هەبێت؛ وەک ئەوەی ئێستا لە گەروی هورمزدا ڕوودەدات کە بووەتە ئامرازی فشاری سیاسی. لەگەڵ هەر هەڕەشەیەک بۆ داخستنی، وڵاتانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا تووشی خنکان دەبن بەهۆی گرنگییە ستراتیژییەکەیەوە.

گەروی هورمز، کە ئێستا بووەتە باسی جیهان، رامان دەكێشێت بۆ نێو ئەو سیستم و بنەمایانەی حوکمی تێپەڕبوونی کەشتییەکان دەکەن، کە لەسەر دوو سیستمی سەرەکی دامەزراون: یەکەمیان "تێپەڕبوونی ترانزێت" لە تەنگە سروشتییەکاندا، و دووەمیان "ئازادی دەریاوانی" لە کەناڵ و ڕێڕەوە دەستکردەکاندا. 

ئەم دوو سیستمە بە درێژایی مێژوو لە ئەنجامی ململانێی نێوان وڵاتان لەسەر ڕێگا بازرگانییەکان دروستبوون، پێش ئەوەی لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یاسای دەریاکاندا جێگیر بکرێن.


 ترانزێت 

لە تەنگەبەرە سروشتییەکاندا وەک گەروی هورمز و بابولمەندەب، سیستمی "تێپەڕبوونی ترانزێت" لەسەر بنەمایەکی سادە کاردەکات: هیچ دەوڵەتێک مافی ئەوەی نییە ڕێڕەوەکە لەبەردەم کەشتییە نێودەوڵەتییەکاندا دابخات، تەنانەت کۆنترۆڵی کەناراوەکانی دەوروبەریشی بکات. ئەمەش واتە کەشتییەکان دەتوانن بەردەوام و بەبێ پەککەوتن تێپەڕن، چونکە ئەم تەنگانە بە دەمارە زیندووەکانی بازرگانی جیهانی دادەنرێن.

بەڵام ئەم سیستمە سەرەڕای ڕوونییەکەی، بە تەواوی پارێزراو نییە؛ چونکە ململانێکان دەریانخست کە جەنگ و ئاڵۆزییەکان دەبنە هۆی پەکخستنی جوڵەی دەریاوانی. ئەمەش شتێکی نوێ نییە؛ لە کاتی جەنگی عێراق و ئێران لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا ڕوویدا کاتێک کەشتییە نەوتهەڵگرەکان کرانە ئامانج، هەروەها ئێستا لە دەریای سووردا بەهۆی زیادبوونی هەڕەشە ئەمنییەکانەوە دووبارە دەبێتەوە. ئەم نموونانە دەریدەخەن کە یاساکان هەمیشە ناتوانن ڕێگری لە مەترسییەکان بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بازرگانی و گەشەپێدان (UNCTAD)، بەتایبەت ڕاپۆرتی Review of Maritime Transport، جەخت لە گرنگی ڕێککەوتننامەی ساڵی 1982ی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNCLOS) دەکرێتەوە بۆ دەستەبەرکردنی جوڵەی بازرگانی و کەمکردنەوەی مەترسییە جیۆپۆلیتیکییەکان.

لە لایەکی ترەوە، ڕێڕەوە دەریایییەکان لە ڕووی تێچووەوە یەکسان نین. لە کەناڵە دەستکردەکاندا، کەشتییەکان باجێکی ڕاستەوخۆ دەدەن کە لە نێوان دەیان هەزار بۆ سەدان هەزار دۆلاردایە بۆ کەشتییە زەبەلاحەکان ڕەنگە ملیۆن دۆلاریش تێپەڕێنێت.


گەروەکان و باج

بەپێی یاسای دەریاکان، لە تەنگە نێودەوڵەتییەکاندا بنەما ئەوەیە کە هیچ باجێک لەسەر  "تێپەڕبوون" دانەنرێت، تەنها تێچووی پەیوەندیدار بە خزمەتگوزارییەکان یان سەلامەتی نەبێت. سەرەڕای ئەوەش، ئەم سیستمە لە هەوڵی بە سیاسیکردن بەدەر نییە؛ هەندێک پێشنیاز بۆ سەپاندنی باج لەسەر کەشتییەکانی تەنگەی هورمز وەک ئامرازێک بۆ فشاری جیۆپۆلیتیکی. 


کەناڵە دەستکردەکان

کەناڵە دەستکردەکان وەک کەناڵی سوێس و کەناڵی پەنەما، لە چوارچێوەی سیستمێکی جیاوازدا کاردەکەن کە بنەماکەی سەروەریی ڕاستەوخۆیە. ئەمانە ڕێڕەوی سروشتی نین، بەڵکو پڕۆژەی دروستکراون و لەژێر کۆنترۆڵی ئەو کۆنترۆڵی دەوڵەتانەدان کە بەڕێوەیان دەبەن. میسر دەسەڵاتی ڕێکخستنی دەریاوانی و دیاریکردنی باجی لە کەناڵی سوێسدا هەیە، پەنەماش بە هەمان شێوە.

بەڵام ئەم سەروەرییەش ڕەها نییە، چونکە ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان پابەندییان دەخەنە سەر کە ئەم ڕێڕەوانە بە کراوەیی بۆ بازرگانی جیهانی بهێڵنەوە. ڕووداوەکەی کەشتی "ئیڤەر گیڤن" لە ساڵی 2021 کە بووە هۆی داخستنی کاتیی کەناڵی سوێس، نیشانی دا کە چۆن تەنانەت کێشە تەکنیکییەکانیش دەتوانن قەیران لە زنجیرەی دابینکردنی جیهانیدا دروست بکەن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو