ئێران بۆردومانی سنوورەکانی هەرێم دەکات و فڕۆکەکانیشی بەسەر سنورەکەدا دەسوڕێنەوە

١٢ نیسان ٢٠٢٦ - ٢:٠٣ پاش نیوەڕۆ

ئێران بۆردومانی سنوورەکانی هەرێم دەکات و فڕۆکەکانیشی بەسەر سنورەکەدا دەسوڕێنەوە

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە جموجۆڵی هێزەکانی ئێران لەناوچە سنورییەکان دەڵێت، دوای ئاگربەستی نێوان ئێران و ئەمەریکا هەندێک لەناوچە سنورییەکانی هەرێم لەلایەن ئێرانەوە بۆردومانکراون.

سەرچاوە ئاگادارەکە لە جموجۆڵی هێزەکانی ئێران لەناوچە سنورییەکان، بە پەنجەرەی راگەیاند: دوای ئاگربەست هێلیکۆپتەری ئێران بەسەر گوندی بەستەدا لە سنوری پشدەر سوڕاوەتەوە، سوڕانەوەی فڕۆکەی ئێران شتێکی تازەبوو.

دەشڵێت: ئێران گوندی قندۆڵی لەسنوری پشدەر بۆردومانکردووە، ئەمەش بەبیانووی بوونی هێزەکانی پژاک لە سنورەکاندا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو