شرۆڤەکارێکی سیاسی: هەڵبژاردنی ئامێدیی یانی دوورخستنەوەی مالیکی

١٢ نیسان ٢٠٢٦ - ١:٥٩ پاش نیوەڕۆ

شرۆڤەکارێکی سیاسی: هەڵبژاردنی ئامێدیی یانی دوورخستنەوەی مالیکی

پەنجەرە

کاردانەوەکان لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق بەردەوامییان هەیە و شرۆڤەکارێک دەڵێت: هەڵبژاردنی ئامێدیی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، خۆری نوری مالیکی ئاوا دەکات.

سەیف سەعدی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند: 
هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و بەتایبەتی کاندیدی یەکێتی نیشتمانی- نزار ئامێدیی، بەشێوەیەکی کرداریی مانای ئەوەیە کە نوری مالیکی نابێتە کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران.

ئاماژەی بەوەشدا ئەم پێشهاتە ڕەنگە سەربکێشێت بۆ ئەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیی ببێت بە دوو بەشی ڕکابەری یەکتری.

ئەمەش لەکاتێکدایە دەبوو چوارچێوەی هەماهەنگیی وەکو گەورەترین فراکسیۆنی ئەنجومەنی نوێنەران، دوێنێ و هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێشکەش بکردایە، بەڵام بەهۆی بوونی ناکۆکییەوە لەبارەی ناوی کاندیدەکەیان، نەیتوانی ئەو کارە بکات.

سەرچاوە سیاسییەکان باس لەوەدەکەن لەگەڵ بەردەوامیی ڤیتۆی ئەمەریکا لەسەری، چانسی مالیکی بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکی حکومەت بەتەواویی لاواز بووە، ئەگەرچی ئەو هێشتا دەستبەرداریی ئەم ویستەی نەبووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو