سەرچاوەیەکی سیاسی عێراق بۆ پەنجەرە: کۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت و نزار ئامێدی بە سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێردرێت
١١ نیسان ٢٠٢٦ - ٩:٤٤ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی سیاسی لە بەغدا بۆ پەنجەرە، هاوکێشەکان گۆڕدراون و نیساب بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەواو دەبێت.
سەرچاوە سیاسییەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا پاشگەزبووەتە و رەنگە بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بکات.
سەرچاوەکە دەڵێت: فراکسیۆنی پارتیش بۆ بڕیاردانی کۆتایی لە کۆبوونەوەدایە.
وتیشی: بەلای زۆرەوە نزار ئامێدی وەکو سەرۆک سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێردرێت.