موقتەدا سەدر؛ شڵۆقێنەری دۆخی سیاسی و جەماوەری عێراق 

٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:١١ پاش نیوەڕۆ

موقتەدا سەدر؛ شڵۆقێنەری دۆخی سیاسی و جەماوەری عێراق 

پەنجەرە

دوای بێ دەنگ بوون و چوونە خەڵوەت بۆ ماوەی چەند ساڵێک، لەگەڵ نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر جارێکی تر دەرکەوتەوەو جم و جۆڵی دەستپێکرد.

جم و جۆڵی ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەکاتێکدایە، ڕەوتەکەی بایکۆتی هەڵبژاردنی کردووەو هەمیشە هێزە ڕکابەرەکانی بە "گەندەڵی" تۆمەتبار دەکات، هێشتاش دەستبەرداری خەونە مێژووییەکەی نەبووە کە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەیە.

ڕوون نییە جم و جۆڵەکانی سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئاسایین یاخود پلانێکی لەبن سەردایەو کار بۆ پەکخستنی هەڵبژاردن دەکات.

فەرید ئەسەسەرد، بەرپرسی پێشووی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی یەکێتی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند:لایەنەکان هەمیشە باسی ڕوودانی ڕووداوێک دەکەن کە ببێتە هۆی پەکخستنی هەڵبژاردن، ڕوون نییە مەبەستیان سەدرە یاخود هێرشکردنە سەر هێزە شیعەکان.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر بەجم و جۆڵە نائاسایی و شۆکهێنەرەکانی بەناوبانگە، بە شڵۆقێنەری دۆخی سیاسی و جەماوەری عێراق ناسراوە، هەرچەندە گۆڕەپانی سیاسی بایکۆت کردووە بەڵام هەمیشە بەدوای دەرفەتەوەیە بۆ گەڕانەوە.

د.یاسین تەها، شارەزا لە کاروباری سیاسی عێراق، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند:سەدر خوازیارە هەڵبژاردن لە عێراق ئەنجام نەدرێت و دەرفەتێک بێتە پێشەوە بۆ ئەوەی بە مەرجەکانی خۆیەوە بەشداری بکات.

بڕیارە ڕۆژی 11 ی مانگی 11 ی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدرێت، ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن پرۆسەکە لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت، بەڵام جوڵەکانی سەدریش بۆ لایەنە عێراقییەکان مایەی ترس و گومانن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو