78%ـى سه‌رۆكى لیسته كوردییه‌كانى هه‌رێم په‌رله‌مانتاری ئێستا و پێشوون
٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:١٤ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
له‌كۆی 18 سه‌رۆكى (6) لیستی پارته كوردییه‌كانى به‌شدار له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ته‌نها 4 كه‌سیان پێشتر په‌رله‌مانتار نه‌بوون و ئه‌وانى تر كه به‌ڕێژه ده‌كاته 78%، په‌رله‌مانتارى عێراق یان كوردستان بوون.
به‌پێی به‌دواداچوونى په‌نجه‌ره، سه‌رۆكى لیسته‌كانی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه پێكهاتوون له: د. رێبوار هادی- هه‌ولێر، ئه‌شواق جاف- سلێمانى و فه‌رهاد ئه‌تروشی- دهۆك، پێشتر په‌رله‌مانتارى عێراق بوون له خوله‌كانى ئێستا و ڕابردوودا.
هه‌رچی یه‌كێتى نیشتمانی كوردستانه، سه‌رۆكى لیسته‌كانیان له هه‌ولێر و دهۆك (هه‌رێم كه‌مال ئاغا و ڤیان عه‌بدولڕه‌زاق) په‌رله‌مانتاری ئێستای عێراقن، به‌ڵام سه‌رۆكى لیسته‌كه‌ى له سلێمانى (د. ڕێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید)، پێشتر په‌رله‌مانتار نه‌بووه، به‌ڵكو وه‌زیری ته‌ندروستى بووه له كابینه‌ى هه‌شتى حكومه‌تى هه‌رێم.
جووڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ، دوان له سه‌رۆك لیسته‌كانى په‌رله‌مانتارى كوردستان و عێراقن (كاوه عه‌بدولقادر- هه‌ولێر و سروه عه‌بدولواحید- سلێمانى)، به‌ڵام سه‌رۆكى لیسته‌كه‌یان له دهۆك په‌رله‌مانتار نه‌بووه.
یه‌كگرتووى ئیسلامی كوردستان، هاوشێوه‌ى پارتى، هه‌موو سه‌رۆكى لیسته‌كانیان له پارێزگاكانى هه‌رێم (ئوسامه جه‌میل- هه‌ولێر، موسه‌نا ئه‌مین- سلێمانى و جه‌مال كۆچه‌ر- دهۆك)، په‌رله‌مانتارى پێشوو و ئێستاى عێراقن.
هه‌رچی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه، ته‌نها یه‌ك سه‌رۆك لیستی كه محه‌مه‌د حه‌كیمه له سلێمانى، پێشتر په‌رله‌مانتارى كوردستان بووه و دوو سه‌رۆك لیسته‌كه‌ى تر (شوان ڕابه‌ر- هه‌ولێر و وه‌لید قادر- دهۆك) په‌رله‌مانتار نه‌بوون.
لیستی هه‌ڵوێستیش سه‌رباری ئه‌وه‌ى یه‌كه‌مجاره به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دا ده‌كات، به‌ڵام هه‌موو سه‌رۆك لیسته‌كانى (عه‌لی حه‌مه‌ساڵح- هه‌ولێر، د. غالب محه‌مه‌د- سلێمانى و به‌ده‌ل به‌رواریی- دهۆك)، پێشتر و ئێستا په‌رله‌مانتارى عێراق و كوردستانن.