زانیاریی له‌باره‌ى ئه‌و كۆمپانیایه‌ى موڵكه‌كانى كۆمپانیای نالیا و چاڤى كڕیه‌وه
٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:٠٩ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
په‌نجه‌ره زانیاریی له‌باره‌ى ئه‌و كۆمپانیایه ده‌خاته‌ڕوو كه موڵكه‌كانى كۆمپانیای نالیا و چاڤى كڕیوه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له كۆمپانیای نالیا جه‌ختده‌كاته‌وه كه پرۆژه‌ى چاڤى نه‌فرۆشراوه به كۆمپانیاكه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌نجه‌ره، كۆمپانیاكه كه ئه‌مڕۆ موڵكه‌كانى كۆمپانیای چاڤى و نالیای له بری قه‌رزه‌كانى سه‌رى كڕیوه، ناوى (بڵبه‌ر)ـه و خاوه‌نه‌كه‌ى ناوى (ئاكام محه‌مه‌د)ـه، به گوژمه‌ى سه‌رووى 70 ملیار دینار موڵكه‌كانى كڕیوه له بری 80%ـى ئه‌و قه‌رزانه‌ى له‌سه‌ر كۆمپانیاكانى نالیا و چاڤییه.
ئه‌مڕۆ له زیادكردندێكى ئاشكرادا، 60 موڵكى كۆمپانیای نالیا و چاڤى فرۆشران، له‌پای ئه‌و قه‌رزانه‌ى حكومه‌ت له‌لای هه‌ردوو كۆمپانیاكه‌ن.
لایخۆشییه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمپانیای نالیا، به په‌نجه‌ره‌ى وت: ئه‌و كۆمپانیایه چاڤى گه‌شتیاریی و چاڤی لاندی پێنه‌فرۆشراوه، به‌ڵكو 60 موڵكى له‌ناو پرۆژه‌كه پێفرۆشراوه و چالاكییه‌كانى چاڤی به‌رده‌وام ده‌بێت.
تائێستاش به‌رپرسانى حكومه‌ت ڕوونكردنه‌وه‌یان نه‌داوه ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى به كۆمپانیاكه فرۆشراوه هه‌مو پرۆژه‌یه‌كه‌یه یان نا.