کەسوکاری ئەنفال 2 داواکاریی لەبارەی دۆسییەی عەجاج تکریتییەوە پێشکەش دەکەن
٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١١:١٥ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
ڕێکخراوی داکۆکیکردن لە پرسی ئەنفال سەبارەت بە دادگاییکردنی عەجاج تکریتی تۆمەتباری ئەنفال، دوو داواکاری ئاراستەی سەرۆکایەتی کۆمار کردووە، بەڵێنی جێبەجێکردنی یەکێک لە داواکارییەکانیان پێدراوە.
ئەکرەم ساڵح، سەرۆکی ڕێکخراوی داکۆکیکردن لە پرسی ئەنفال، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: داواکاری یەکەممان ئەوەبوو، کە عەجاج بە شێوەیەکی ئاشکرا دادگایی بکرێت و دادگایی کردنەکەی لە کەناڵەکانەوە پیشان بدرێت، بەڵێنمان پێدرا کار بۆ جێبەجێکردنی داواکەمان بکرێت.
وتیشی: بەڕێوەچوونی دانیشتنێکی دادگاییکردنی عەجاج بە ئامادەبوونی بەشێک لە زیندانیکراوانی نێو قەڵای نوگرە سەلمان داواکاری دووەهەممان بوو، بەڵام ئەمە بە قورس زانرا، بەهۆی دۆخی ئەمنی سەماوە و مەسەلەی تایەفییەوە.