ڕاوێژكارێكى سودانى: ڕه‌نگه پێش هه‌ڵبژاردن شه‌ڕى ئه‌مه‌ریكا و ئێران ڕووبدات و حكومه‌تى داهاتووش هاوپه‌یمانییه
٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:٣٦ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
ئیبراهیم سومه‌یده‌عی، ڕاوێژكاری سیاسی محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، باس له‌وه‌ده‌كات ڕه‌نگه پێش ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى عێراق، شه‌ڕى ئه‌مه‌ریكا و ئێران سه‌رهه‌ڵبداته‌وه، ده‌شڵێت: هێشتا زووه بۆ باسكردن له ناسنامه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى عێراق.
سومه‌یده‌عی، له دیدارێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، بكه‌ره نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمایه‌تییه‌كان كه ئه‌مریكا و ئێرانن، له پێكدادان دان و ڕه‌نگه پێش هه‌ڵبژاردنى عێراقیش هه‌مدیس پێكدابده‌ن.
له‌باره‌ى ڕووخساری حكومه‌تى داهاتوى عێراقیشه‌وه، باسی له‌وه‌كرد هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ى باس له ناسنامه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو بكرێت، ڕه‌نگه به‌هۆكارى ناوخۆییش پێكهێنانى حكومه‌ت دوابكه‌وێت.
وتیشی: لایه‌نه عێراقییه‌كان ئه‌گه‌ر هه‌رچه‌نده جیاوازیش له‌نێوانیاندا هه‌بێت، به‌ڵام له كۆتاییدا رێكده‌كه‌ون و هه‌رچی بێت حكومه‌تى داهاتوو هه‌ر ده‌بێت هاوپه‌یمانی بێت و جگه له‌وه ڕێگایه‌كى دیكه نییه.