سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پەنجەرە: حکومەتی عێراق موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت 

٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٩:٤١ پاش نیوەڕۆ

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پەنجەرە: حکومەتی عێراق موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت 

پەنجەڕە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراق ئاشکرایکرد، هیچ گرفتێک بۆ ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دروست نەبووە.

سەرچاوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هەندێکجار لە عێراق گرفتی نەختینە دروست دەبێت، بۆیە کەمێک دواکەوتنی ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم مانای دروستبوونی گرفت نییە.

سەرچاوەکە دەڵێت: هەرێم و بەغدا لەسەر نەوت ڕێککەوتوون و گرفت لەبەردەم ڕێککەوتنیشدا لەسەر داهاتی نانەوتی نییە، چونکە هەرێم پابەندبوونی خۆی ڕاگەیاندووەو تا ئێستا پاشگەز نەبووەتەوە.

بەپێی وتەی سەرچاوەکە، بەم نزیکانە موچەی مانگی هەشتی موچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە دەکرێت و هیچ گرفتێکیش لەبەردەم ناردنی موچەی مانگەکانی تردا نییە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو