ئۆکرانیا بەڕێژەی 30% ژێرخانی وزەی روسیای کردووەتە ئامانج 

٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢:٢٩ پێش نیوەڕۆ

ئۆکرانیا بەڕێژەی 30% ژێرخانی وزەی روسیای کردووەتە ئامانج 

پەنجەرە

بەپێی هەواڵی میدیاکانی روسیا، پاڵاوگە نەوتییەکانی روسیا کە نەوتی خاو دەپاڵێون و جۆرەکانی سوتەمەنی بەرهەم دەهێنن، بەهۆی هێرشە درۆنییەکانی ئۆکرانیاوە 38% توانای پاڵاوتنیان کەمیکردووە.

میدیاکانی ڕوسیا بڵاویانکردووەتەوە، ئەو پاڵاوگانەی بەهۆی هێرشەکانی ئۆکرانیاوە لەکارخراون، پێشتر ڕۆژانە 338 هەزار تۆن نەوتی خاویان پاڵاوتووەو بانزین، گازوایل و نەوتی سپییان بەرهەم هێناوە.

بەرپرسێکی باڵای ئۆکرانیاش ئاشکرایکرد، هێزەکانی ئۆکرانیا زیاتر لە ٣٠٪ ی ژێرخانی نەوت و گازی ڕوسیایان کردووەتە ئامانج و لەکاریان خستووە.

فیدیر ڤینیسلاڤسکی، بەرپرسی باڵای ئۆکرانیا ڕایگەیاند:سیستەمی دوور مەودای ئۆکرانیا کە لە ناوخۆی وڵاتدا بەرهەم هێنراوە، زیانی بەرچاوی بە کەرتی وزەی ڕوسیا گەیاندووە.
دەشڵێت:بە ئامانج گرتنی کەرتی وزەی ڕوسیا تاکتیکەو ئەو وڵاتە ناچار دەکات کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت. 

بەپێی وتەی بەرپرسەکەی ئۆکرانیا، ئەمەریکا بەڵێنی پێداون چەکی دوور مەودایان ڕادەست بکات، ئەمە ڕوسیا ناچار دەکات هەنگاو بۆ دانوستان بنێت.

فیدیر ڤینیسلاڤسکی جەختیکردەوە: ئەو چەکانەی ئەمەریکا بەڵێنی پێداون ڕادەستیان بکات، دەتوانن ئامانجەکان لە دووری 1000-2000 کیلۆمەتر بپێکن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو