بەرپرسێکی هەسەدە بۆ پەنجەرە: ئەگەر ئاڵۆزییەکانی حەلەب کۆنترۆڵ نەکرێت دوور نییە شەڕ هەموو سوریا بگرێتەوە

٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢:٣٠ پێش نیوەڕۆ

بەرپرسێکی هەسەدە بۆ پەنجەرە: ئەگەر ئاڵۆزییەکانی حەلەب کۆنترۆڵ نەکرێت دوور نییە شەڕ هەموو سوریا بگرێتەوە

پەنجەرە

بەرپرسێکی باڵای هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە ئاشکرایکرد، ئەگەر ئاڵۆزییەکانی حەلەب کۆنترۆڵ نەکرێت و دۆخەکە چارەسەر نەکرێت، دوور نییە شەڕ زۆربەی ناوچەکانی سوریا بگرێتەوە.

بەرپرسە باڵاکەی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند:ئەگەر شەڕی نێوان کوردو سوپای سوریا فراوان ببێت، ئەوا شەڕ هەموو سوریا دەگرێتەوەو درووز و عەلەویش تێوە دەگلێن لەم شەڕەدا.

دەشڵێت:هەسەدە دانی بەخۆیدا گرتووەو داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە،  ئاڵۆزییەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە کۆنترۆڵ بکات، بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی فراوانبوونی شەڕ لە سوریا.

 بەپێی وتەی بەرپرسەکەی هەسەدە، فراوانبوونی شەڕ لەگەڵ کورد تێوەگلانی هەموو پێکهاتەکانی لێدەکەوێتەوە، چونکە هیچ پێکهاتەیەک متمانەی بە حکومەتەکەی دیمەشق نییە.
سوپای سوریا گەمارۆی ناوچەکانی ئەشرەفیەو شێخ مەقسودی لەحەلەب داوە،

 بەپێی وتەی سوپای سوریای دیموکرات، چەک و تەقەمەنی قورسی دژی کوردانی نیشتەجێی ئەو ناوچانە بەکارهێناوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو