لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا؛ یەکەمجارە مانگێک بەبێ بوردومانی تورکیا تێپەڕێت

٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٤:٢٩ پاش نیوەڕۆ

لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا؛ یەکەمجارە مانگێک بەبێ بوردومانی تورکیا تێپەڕێت

پەنجەرە

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، تورکیا هیچ بۆردومانێکی لە هەرێمی کوردستان ئەنجام نەداوە، ئەمەش پێشهاتێکە کە لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا وێنەی نەبووە.

کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمەریکی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا، یەکەمجارە مانگێک تێپەڕێت بە بێ ئەوەی تێیدا تورکیا هیچ بۆردومانێک ئەنجام بدات.

دەشڵێت: لە ڕۆژی 1ـی مانگی ئەیلولەوە، تورکیا هیچ بۆردومانێکی لە هەرێم ئەنجام نەداوە.

بۆردوومان نەکردنی تورکیا، هاوکاتە لەگەڵ چوونەپێشەوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، ئەگەرچی هەنگاوەکانی سست و خاو بوونەتەوە، بەڵام کەشێکی سیاسی تاڕادەیەک جێگیر خوڵقاوە لەنێوان کورد و تورکیا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو