کەرکوک؛ بانگەشەیەکی جیاواز و ڕێوشوێنی توند

٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:٥٨ پاش نیوەڕۆ

کەرکوک؛ بانگەشەیەکی جیاواز و ڕێوشوێنی توند

پەنجەرە

لە کەرکوک بانگەشەی حزب و لایەنە سیاسییەکان جیاوازە و هێزە ئەمنییەکان ڕێوشوێنی توندیان گرتووەتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە پێشێلکاریی و دەستدرێژیی لایەنگرانی لایەنەکان بۆ سەر یەکتری.

هێزی ئەمنی و ڕێوشوێنی توند

هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک ڕێوشوێنی ئەمنییان گرتووەتەبەر، بەتایبەت لە شەواندا بڵاوە بە هێزەکان دەکرێت و ڕێگە بە پێشێلکاریی نادرێت.

بەپێی بەدواداچوونەکانی پەنجەرە، هێزە ئەمنییەکان ڕێگە بە لایەنگرانی هیچ لایەن و پێکهاتەیەک نادەن فلێکس و پۆستەری یەکتری بدڕێنن.


قەدەغەکراوەکان

بەپێی ڕێوشوێنی هێزە ئەمنییەکان و ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆن، ڕێگە بە هیچ لایەن و پێکهاتەیەک نادرێت پۆستەر و فلێکس لە نزیک دەزگا حکومییەکان هەڵبواسێت، تائێستا ئەم ڕێنماییە بە باشی جێبەجێکراوە.

کەمترین پێشیلکاریی

لەکاتێکدا کەرکوک چەقی ململانێی هێز و پێکهاتە جیاوازەکانە و لە ڕابردوودا زۆرترین مشتومڕی سیاسی لەو پارێزگا ڕوویداوە، بەڵام تائێستا کەمترین پێشێلکاریی لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا ڕوویداوە.

هۆکاری ئەمەش بۆ ڕێوشوێنی توندی هێزە ئەمنییەکان و پابەندبوونی لایەنەکان بە ڕێنماییەکانەوە دەگێڕدرێتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو