نەوەی نوێ لە کەرکوک: ئەگەر ئێمە کورسی لە کەرکوک نەهێنین ڕەنگە کورسییەکە بۆ لایەنی عەرەبی بڕوات
٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٢:٤٥ پاش نیوەڕۆ

پهنجهره
هەرچەندە مسۆگەرکردنەوەی ئەو کورسییەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بازنەی کەرکوک هەیەتی لەلایەن نەوەی نوێوە بە قورس دادەنرێت، بەڵام سەرکردەیەکی جوڵانەوەکە دەڵێت: کورسییەکەی کەرکوک بەدەستدەهێننەوە.
بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بازنەی کەرکوک، نەوەی نوێ و یەکگرتووی ئیسلامی بە یەک لیست بەشداری پرۆسەکەیان کردووەو یەکگرتوو کاندیدێکی لە نێو لیستە هاوبەشەکەیاندا هەیە.
سەرکردەیەکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: نەوەی نوێ کورسییەکەی کەرکوک بەدەستدەهێنێتەوە، چونکە جگە لە نەوەی نوێ و یەکگرتوو کە پێکەوەین، هیچ لایەنێکی تری ئۆپۆزسیۆن لیستی لە کەرکوک نییە و چاوەڕێ دەکەین دەنگەکانیان بۆ ئێمە بێت.
دەشڵێت: ئێمە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا 27 هەزار دەنگمان لە کەرکوک هێناوە، لیستەکەی کۆمەڵ و یەکگرتووش 7 هەزار دەنگ.
بەپێی پێشبینییەکان، یەکێتی 3 کورسی لە کەرکوک مسۆگەرە و شەڕی چوارەم کورسی دەکات، پارتیش کورسییەکی مسۆگەرەو شەڕی دووەم کورسی دەکات.
سەرکردەکەی نەوەی نوێ دەڵێت: یەکێتی و پارتی لە کەرکوک ههڵمهتمان لە دژ ناکەن، چونکە تێگەیشتوون لەوەی ئەگەر ئێمە ئەو کورسییە بەدەست نەهێنین، ڕەنگە کورسییەکە بۆ لایەنە عەرەبییەکان بڕوات.
لهههڵبژاردنى ڕابردووى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق، جوڵانهوهى نهوهى نوێ، توانى كورسییهكى پارێزگاى كهركوك بهدهستبێنێت، كه ئهمهش یهكهمجاره له دهرهوهى یهكێتى و پارتى لایهنێكى ئۆپۆزسیۆنى كوردیی بتوانێت كورسی پارێزگاكه بباته.