قیری هەرێمی کوردستان دەگاتە ئەوروپا
٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٤:١٣ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
لە هەرێمی کوردستانەوە قیر هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێت، کە هاوشێوەی بەرهەمە نەوتییەکان لە ئێرانەوە ڕەوانەی دوبەی دەکرێت و لەوێشەوە بۆ چەندین وڵات هەناردە دەکرێت، لەنێویاندا وڵاتانی ئەوروپا.
محەمەد حسێن، شارەزای بواری ئابووری و وزە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: دوو جۆر قیر لە کوردستانەوە ڕەوانەی دەرەوە دەکرێت، قیری شل بە بەرمیل و قیری توند بە جامپۆ ڕەوانە دەکرێت.
دەشڵێت: پاڵاوگەکان کاتێک نەوتی خاو دەپاڵێون و بەرهەمە نەوتییەکانی لێبەرهەم دەهێنن، خڵتە نەوتییەکە ڕەوانەی کۆمەڵێک کارگە لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک دەکەن و قیری لێ دروست دەکەن.
بەپێی وتەی شارەزاکەی بواری وزە، قیری هەرێم ڕەوانەی دوبەی دەکرێت، لەوێ کڕیارەکان دەیکڕن و بۆ وڵاتانی تری دەبەن، تەنانەت قیری کوردستان دەگاتە ئەوروپاش.