د. مه‌حمود عوسمان بۆ په‌نجه‌ره‌: ئاسان نییە هێزە عێراقییەکان بۆ دیزانکردنی هەڵبژاردن ڕێکبکەون

٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١١:٢٩ پێش نیوەڕۆ

د. مه‌حمود عوسمان بۆ په‌نجه‌ره‌: ئاسان نییە هێزە عێراقییەکان بۆ دیزانکردنی هەڵبژاردن ڕێکبکەون

په‌نجه‌ره‌

د. مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد، بە دووری دەزانێت هێزە عێراقییەکان بتوانن ڕێککەوتن ئەنجام بدەن بۆ دیزاینکردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و دابەشکردنی پێشوەختی کورسییەکان لە نێو خۆیاندا.

د. مەحمود عوسمان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هێزە عێراقییەکان بە جیا بەشداری هەڵبژاردنیان کردووە، ئاسان نییە بۆ دیزانکردنی هەڵبژاردن ڕێکبکەون، ڕەنگە دوای هەڵبژاردن ڕێککەوتن بێتە ئاراوە.

لەنێو ناوەندی دەستەبژێری عێراقیدا دەنگۆی ئامادەکاریی لایەنەکان بۆ دیزاینکردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دروستبووە، لەچوارچێوەی ئەو دەنگۆیانەشدا ناوی هەرێمی کوردستان دەهێنرێت.

د. مەحمود عوسمان، وتی: "دیزاین قورسە، بەڵام دەکرێت دوو هێز مەرحەبایان لەگەڵ یەکتری هەبێت، دەنگەکانیان لە ناوچەکان بە یەکتری بدەن."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو