دو ئاڕاستەکەی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاریان نەداوە لەبارەی ئاڕاستەکردنی دەنگدەرەکانیان بۆ دەنگدان

٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢:٠٤ پاش نیوەڕۆ

دو ئاڕاستەکەی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاریان نەداوە لەبارەی ئاڕاستەکردنی دەنگدەرەکانیان بۆ دەنگدان

پەنجەرە

هەردوو ئاراستەکەی بزووتنەوەی گۆڕان هێشتا خۆیان یەکلایی نەکردووەتەوە بۆ چۆنیەتی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ئەو مەبەستە سەرقاڵی وەرگرتنی ڕای هەڵسوڕاوەکانیانن.

ئاراستەی کوردساتی بزووتنەوەی گۆڕان پرسیاری لەبارەی چۆنیەتی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن بۆ هەڵسوڕاوەکانی ناردووە،  پرسیاری لێکردوون سەبارەت بەوەی دەنگ بە کاندیدی سەربەخۆ بدرێت، یان کاندیدی لایەنێکی سیاسی یاخود بایکۆت کردن و سەرپشک کردنی هەڵسوڕاوەکانیان.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، هێشتا هەڵسوڕاوەکانیان وەڵامیان نەداوەتەوەو بڕیارە بەم نزیکانە وەڵامەکان وەربگرنەوەو بڕیار بدەن.

هەرچی ئاراستەی گردی زەرگەتەی بزووتنەوەی گۆڕانە، هەرچەندە دەوترێت پاڵپشتی ڕەوتی هەڵوێست دەکەن، بەڵام بەرپرسانی ئەم ئاراستەیە دەڵێن خۆیان یەکلایی نەکردووەتەوە، بەم نزیکانە کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن و بڕیار لەوبارەیەوە دەدەن.

بەهۆی کێشە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، بە بڕیاری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەو بزووتنەوەیە بێ بەشکراوە لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو