دوای هەڵبژاردنی عێراق پارتی تیمە حکومییەکەی لە بەغدا دەگۆڕێت

٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٩:٠٨ پاش نیوەڕۆ

دوای هەڵبژاردنی عێراق پارتی تیمە حکومییەکەی لە بەغدا دەگۆڕێت

پەنجەرە

پارتی دیموکراتی کوردستان زۆربەی ئەندامانی تیمەکەی لە بەغدا دەگۆڕێت، ئەمەش لە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.

سەرچاوەیەکی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پارتی لە ئەدای ئەندامانی تیمە حکومییەکەی لە بەغدا ڕازی نییە، بۆیە دوای پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق، ئەگەر هەموویان نەگۆڕێت ئەوا زۆربەیان دەگۆڕێت.

فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، پەنگین ڕێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەو فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا پێکهێنەری تیمی پارتین.

سەرچاوەکە، وتی: پێدەچێت گۆڕانکارییەکە فارس عیساش بگرێتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو