سێ لیستی کوردیی لە شەنگال کێبڕکێی یەکتری دەکەن
١٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٣:٢٩ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
چالاکوانێکی قەزای شەنگال ئاشکرایکرد، سێ لیستی کوردیی لە ناوچەی شەنگال کێبڕکێی یەکتری دەکەن، یەکێک لەو لیستانە تازە پێکهێنراوەو نزیکەی 30 کاندیدی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە.
سەگڤان شەنگالی، چالاکوانی مەدەنی لە شەنگال، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: سێ لیستەکە پێکهاتوون لە: لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەتی 'خەڵکی نەینەوا' بەشداریی هەڵبژاردن دەکات، هەروەها لیستی 'دۆزی ئێزدیی' کە لیستێکی نوێیە و کاندیدەکانی خەڵکی شەنگالن.
دەشڵێت: هێشتا پارتی لە شەنگال بەهێزە، هەروەها لیستە نوێیەکەش کاندیدی زۆرە و ڕەنگە دەنگ بهێنێت لە شەنگال.