لە مەریوان گەریلایەکی پژاک گیانی لەدەستدا
١٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:٠٢ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
لەناوچەی مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەریلایەکی پژاک لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژراوە، گەریلاکە لە بنەڕەتدا خەڵکی قەزای پێنجوێنە و هێشتا تەرمەکەی ڕادەستی کەس و کارەکەی نەکراوەتەوە.
ئەرسەلان یارئەحمەدی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی هەنگاو بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەو گەریلایەی پژک کە کوژراوە و خەڵکی پێنجوێنە، ناوی محەمەد حسێنە.
دەشڵێت: سێ گەریلا کە لە دوو کوڕ و کچێک پێکهاتوون، دوو هەفتە لەمەوبەر لە مەریوان کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی ئێرانەوە، یەکیان کوژراوە و یەکێکیان بە برینداری دەستگیرکراوە، بەڵام چارەنوسی ئەویتریان نادیارە.