ڕێگە نادرێت پارە بە کادیر و ئەندامانی حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات بگات
١٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:٣٤ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات ڕایدەگەیەنن، ئەندام و کادیرانی ئەو حزبانە لە دۆخێکی دارایی زۆر خراپدان، بەو پێیەی ڕێگەکانی گەیشتنی پارەیان لێ داخراوە.
ئەو سەرچاوانە کە نەیانویست ناویان ئاشکرابکرێت، بە پەنجەرەیان ڕاگەیاند: پێشتر لە ئەوروپاوە و لەلایەن کەسوکاریانەوە پارە بۆ ئەندام و کادیرانی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نێردراوەتەوە، بەڵام ئێستا هەموو ڕێگەیەکیان لێ داخراوە و پارەیان پێ ناگات.
سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، حزبی دیموکرات مانگانە تەنها 30 هەزار دینار وەکو هاوکاری دەداتە پێشمەرگەکانی، بەڵام کۆمەڵە زیاتر دەدات بەوپێیەی ژمارەی پێشمەرگەکانی کەمترە.
لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا پارتە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات کە بنکە و بارەگاکانیان لە باشووری کوردستان (هەرێمی کوردستان) هەیە، ڕووبەڕووی هێرش و فشاری زۆری ئێران بوونەوە، تا ئەوەی ناچارکران بارەگانیان چۆڵ بکەن و بۆ بارەگای دوورتر بگوێزرێنەوە و چالاکییە میدیایی و سیاسییەکانیشیان کەم و قەتیس بکرێن.