"حه‌شد تۆمه‌تبار ده‌كرێت"؛ خەریکە ماددەی هۆشبەر خورماتوو و ئامرلی داگیر دەکات
١١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٦:٥٥ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
سەرچاوەیەک لە قەزای خورماتوی پارێزگای سەڵاحەدین ئاشکرایکرد، ماددەی هۆشبەر بەڕێژەیەکی زۆر لە قەزاكانی خورماتو و ئامرلی بڵاو بووەتەوەو بازرگانی پێوە دەکرێت، گروپه چه‌كداره‌كانیش به‌تایبه‌تى حه‌شد، به هۆكارى ئه‌و بڵاوبوونه‌وه‌یه ده‌زانرێت.
سەرچاوەكه كه به‌رپرسیارێتى حكومی هه‌یه و لەبەر هەستیاری دۆسیەکە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: کۆمەڵێک خەڵک هەن دۆسیەی یاسایی بازرگانیکردنیان بە ماددەی هۆشبەر هەیە، كه‌چى ده‌ستگیر نه‌كراون به‌وهۆیه‌ى ده‌ستڕۆیشتوون و پشتیان هه‌یه، ئه‌وانه زیاتر کاری بازرگانیكردن به ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه ده‌كه‌ن.
قه‌زاى خورماتوو و ده‌روبه‌رى، یه‌كێكن له‌و ناوچانه‌ى كه ماده‌ى هۆشبه‌ر له‌ماوه‌ى 10 ساڵی ڕابردوودا به‌ڕاده‌یه‌كى یه‌كجار زۆر په‌ره‌ى سه‌ند، ئه‌مه‌ش گرێده‌درێته‌وه به‌و ساڵانه‌ى كه میلیشیاكانى حه‌شدی شه‌عبی هاتنه ناو شاره‌كه‌وه.
له لێدوانێكى پێشوویدا، عه‌قید فاروق ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشی نیشتمانى قه‌زاكه، ئاماژه‌ى به‌وه‌دابوو به‌كارهێنان و به‌زرگانییكردن به ماده‌ى هۆشبه‌ر له خورماتوو ڕووى له به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌رچاو كردووه، هۆكارى ئه‌مه‌ش بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى حه‌شدی شه‌عبییه به‌ناو شاره‌كه‌دا كه به‌بێ پشكنین و لێكۆڵینه‌وه هاتوچۆ ده‌كه‌ن و ماده‌كه ده‌گوازنه‌وه.
ته‌موزی ڕابردوو، ئۆفیسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر، له ڕاپۆرتێكیدا ئاماژه‌ى به‌زیادبوونى به‌رچاوى به‌كارهێنانى ماده‌ى هۆشبه‌رى له عێراقدا كرد، له‌وچوارچێوه‌یه‌دا ناوى هه‌ریه‌كه له پارێزگاى موسه‌نا و كه‌ركوك و قه‌زاى خورماتووـى هێنابوو به‌وه‌ى كه خه‌ریكه ده‌بنه مۆڵگه و شوێنى به‌رهه‌مهێنانى ماده‌ى هۆشبه‌ر.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه حكومییه‌كه‌ى په‌نجه‌ره، هێزە ئەمنییەکان بەردەوام بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکەن، بەڵام وه‌ك ئاماژه‌ى بۆكرد "قەبارەی بازرگانییەکە زۆر زیاترە لە ڕێژەی دەستگیرکردن."
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراق له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانییدا، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه عێراق به سێیه‌م وڵات له‌سه‌ر ئاستى جیهان ده‌ستنیشانكراوه له گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێن بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ماوه‌ى كه‌متر له سێ ساڵی ڕابردوودا زیاتر له 13 ته‌ن ماده‌ى هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.