وردەکاریی تێکچوونی کەرنەڤاڵی پارتی لە کەرکوک

١١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:٢٤ پاش نیوەڕۆ

وردەکاریی تێکچوونی کەرنەڤاڵی پارتی لە کەرکوک

پەنجەرە

سەرچاوەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک ئاشکرایکرد، هۆکاری تێکچوونی کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی لە کەرکوک و بەکارهێنانی چەک، ناکۆکی نێوان کاندیدەکانی پارتی بووە.

سەرچاوەکەی پارتی لە کەرکوک کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ناکۆکی قوڵ لەنێوان شاخەوان عەبدوڵڵا و شاهۆ نەجم کەرکوکی دروستبووە، کە هەردووکیان کاندیدی پارتین.

سەرچاوەکە دەڵێت: پاسەوانەکانی شاخەوان عەبدوڵڵا و پاسەوانەکانی شەرمین نەجم- بوکی مەسعود ساڵەیی، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی پارتی، تەقەیان کرد؛ بەڵام دڵنیانیم لەوەی پاسەوانەکانی شاهۆ نەجم تەقەیان کردبێت.

بەپێی وتەی سەرچاوەکە "ماوەیەکە ناکۆکی لەنێو ڕیزەکانی پارتیدا لە کەرکوک هەیە، پێشتر شەڕ و ئاڵۆزی لەنێو ئۆرگانە جیاوازەکاندا ڕوویداوە و کێشەکان کەمێک ئاڵۆزن."

دوای بەکارهێنانی چەک و دروستبوونی ئاڵۆزی لە کەرنەڤاڵی پارتی لە کەرکوک، شاخەوان عەبدوڵڵا، کاندیدی پارتی و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: لایەنەکان زنۆقیان لە پارتی چووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو