یەکێتی بۆ بەرپرسەکانی: هێرش مەکەنە سەر پارتی
١٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:١٩ پێش نیوەڕۆ

پەنجەرە
یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕێنمایی بە بەرپرسان و ئۆرگانە حزبییەکانی داوە لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دا، خۆیان بەدوور بگرن لە هێرشکردنە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان.
سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ڕێنمایی بە بەرپرس و کادیرانی یەکێتی گەیشتووە و نابێت هێرش بکەنە سەر پارتی و بەرپرسەکانی.
بەرپرسەکەی یەکێتی وتی: تا ئێستا ڕێنماییەکە بەوجۆرەیە، نازانین پێشهات و گۆڕانکاری لە کۆتایی هەڵمەتی بانگەشەدا ڕووبدات و دۆخەکە بگۆڕێت.
یەکێتی و پارتی لەکاتی بانگەشەی پەرلەمانی کوردستان دا هێرشی چڕیان بۆ سەر یەکتری ئەنجامدا و زۆربەی هێرشەکان لەلایەن یەکێتییەوە ئەنجامدران، بەڵام دواتر گفتوگۆ بۆ پێکهێنانی حکومەت لەنێوانیان هاتەئاراوە و دۆخەکە گۆڕا.