دژە تیرۆری ڕۆژئاوای کوردستان و هێزی ئاڵتونی؛ ئەو دوو هێزەی ئەمەریکا بایەخیان پێدەدات
١٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:٥٥ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
هێزەکانی هاوپەیمانان داواکارییەکی فەرمی حکومەتی سوریایان ڕەتکردەوە، کە داوای ڕادەستکردنی کەمپی هۆل و بوونی سوپای سوریایان بە بەشێک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژ بە داعش کردبوو.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رۆژئاوای کورستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: کەمپی هۆل و شەڕی داعش دوو دۆسیەی هەستیارن بەلای ئەمەریکاوە و ئەو وڵاتەش متمانەی بە سوپای سوریا نییە، بۆیە داواکارییەکەی دیمەشق ڕەتکرایەوە.
سەرچاوەکە دەڵێت: ئەمەریکا لە ناوچەکەدا بۆ شەڕی تیرۆر تەنها بایەخ بە دوو هێز دەدات، هێزەکانی دژە تیرۆری ڕۆژئاوای کوردستان و هێزەکانی ئاڵتونی عێراق.