ئەندامێکی سەرکردایەتی کۆمەڵ: لە ئێستادا بۆنی دیزاین کردنی هەڵبژاردن ناکەین
١٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢:٢٨ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
لەکاتێکدا دیزاین کردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دیاریکردنی پێشوەختەی کورسی حزب و لایەنەکان بووەتە دەنگۆ و بڵاوبووەتەوە، بەڵام ئەندامێکی سەرکردایەتی کۆمەڵ ئەمە بە قورس دەزانێت.
عومەر گوڵپی، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: دیزاین کردنی هەڵبژاردن لە عێراق وەکو کوردستان ئاسان نییە، چونکە ژمارەی لایەنەکان زۆرە و ڕکابەری بەهێزی یەکتری دەکەن.
دەشڵێت: هەر لایەنێک پەنا بۆ دیزاین کردنی هەڵبژاردن ببات دواجار ئاژاوەی گەورە دروست دەبێت.
جەختیشیکردەوە: ڕەنگە فرت و فێڵ و ساختەکاری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دا ئەنجام بدرێت، چونکە هەمیشە ئەمە کراوە.