سەرچاوەیەک لە ئیدارەی خۆسەر: سوریا و هەسەدە تەنها لەسەر دوو بابەت ڕێککەوتوون
١٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢:٢٩ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
سەرچاوەیەکی باڵا لە ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان، ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی سوریا و مەزڵوم عەبدی بۆ پەنجەرە ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، هەردوولا تەنها لەسەر دوو بابەت ڕێککەوتوون.
سەرچاوەکەی ئیدارەی خۆسەر، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: مەزڵوم عەبدی و بەرپرسانی سوریا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی وەکو دوو لایەنی سوری گفتووگۆ بکەن.
دەشڵێت: ڕێککەوتوون لەسەر ڕێگەنەدان بە دەستوەردانی دەرەکی لە گفتووگۆکانیاندا، هەسەدە مەبەستی تورکیایە و سوریاش مەبەستی ئەمەریکا و هاوپەیمانانە.
بەپێی وتەی سەرچاوەکە، گفتووگۆ لەبارەی درێژەدان بەڕێککەوتنەکانی پێشووتر، دەستوری کاتی سوریا، چۆنیەتی تيکەڵ کردنی هەسەدە و زۆر بابەتی تریش کراوە.
سەرچاوەکە دەڵێت: دژە تیرۆری ڕۆئاوا، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، خۆبەڕێوەبەری و زمان، ئەمانە بەلای ئێمەوە گرنگن و قابیلی دانوستان نین.