دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەنهێنی لە ئاسایشی هەولێر هونەر ڕەشید ئاغا دەبینێت

١٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٨:٢٥ پاش نیوەڕۆ

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەنهێنی لە ئاسایشی هەولێر هونەر ڕەشید ئاغا دەبینێت

پەنجەرە

دوای ئەوەی هاوسەرەکەی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنانەوانیدا داوای ئازاد کردنی کرد، ئەمڕۆ دووشەممە، وەفدێکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بە نهێنی سەردانی هونەر ڕەشید ئاغای کردووە.

بەپێی وتەی چەند سەرچاوەیەک بۆ پەنجەرە، وەفدەکەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە گرتوخانەی ئاسایشی هەولێر هونەر ڕەشید ئاغایان بینیووە.

دوای بینینی هەر زیندانیکراوێکی سیاسی یاخود هەر زیندانیکراوێک چاوی ڕای گشتی لەسەر بێت، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕاگەیەنراو بڵاو دەکاتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی بینینی هونەر ئاغا بڵاو نەکردووەتەوە.

پەنجەرە پەیوەندی بە مونا یاقو سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبوو.

هونەر رەشید ئاغا ماوەی نزیکەی دوو ساڵە دەستگیرکراوە و لە گرتووخانەی ئاسایشی هەولێر دەست بەسەرە، ناوبراو پێش دەستگیرکردنی لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە هێرشی دەکردە سەر بەرپرسانی پارتی و بنەماڵەی بارزانی.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو