175 دانیشتووی خورماتوو لە سەردەمی شەڕی تایەفییەوە چارەنوسیان نادیارە
١٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:٠٢ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
نزیکەی 175 کەس کە زۆربەیان عەرەب و تورکمانی سونە مەزهەبن و خەڵکی قەزای خورماتووی پارێزگای سەڵاحەدین و گوندەکانی دەوروبەرین، لەدوای درووستبوونی شرری تائیفییەوە لەو شارە، تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە.
ئەو 175 کەسەی چارەنوسیان نادیارە لە دوای ساڵی 2014ـەو ئەوکاتەی ناکۆکی لە نێوان پێکهاتەکانی خورماتو ڕوویدا ڕفێنراون، زۆربەشیان لە ماڵ دەرهێنراون و لەوکاتەوە هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنوسیانەوە نییە.
بەرپرسێکی قەزای خورماتوو کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لیستێکمان لایە ناوی نزیکەی 175 کەسی تێدایە، زۆربەیان عەرەب و تورکمانی سونەن و تائێستا بێ سەروشوێنن.
ئەو کەسانەی چارەنوسیان نادیارە، دوای ساڵی 2014 گروپێک چەکدارى نەناسراو بەشەوان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵیان و ڕفاندوونیانن.
ئەوکات قەزای خورماتوو بەشێکی لەژێر کۆنترۆڵی پێشمەرگەو بەشەکەی تری لەژێر کۆنترۆڵی حەشدی تورکمانیدا بوو، زۆربەی ڕفێنراوەکان نیشتەجێی گەڕەکانی ژێر کۆنترۆڵی حەشد بوون.
ئەوکات سەید عەلى حسێنی، وتەبێژى حەشدى شەعبى بێ ئاگایى خۆى لە رفاندنى گەنجان نیشاندا و ڕایگەیاند: "هەندێک خەڵک بەگومانى هەبوونى پەیوەندى لەگەڵ داعش گیراون."