وەزیری دەرەوەی عێراق: عێراق هێزی نییە
١٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٥:٤٠ پاش نیوەڕۆ

پهنجهره
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وڵاتهكهى هێزی نییه و حکومەتی عێراق بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سیاسەتی نەرم بەکاردەهێنێت.
لەمیانی دیدارێکیدا لەگەڵ ژمارەیەک توێژەر و ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بەغدا ئەنجامدراوە، د. فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق وتویەتی: عێراق لەڕووی هێزەوە لاوازە، بۆیە سیاسەتی نەرم لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ پەیڕەو دەکات.
قسەکانی وەزیری دەرەوەی عێراق لەدیدارەکەدا کە دوور لەچاوی میدیا ئەنجامدراوە و پەنجەرە ناوەڕۆکەکەی دەستکەوتووە، لەکاتێکدایە بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی CPT ئەمەریکی، تورکیا 139 بنکەی سەربازیی و ئێرانیش 151 بنکەی سهربازیی لەناو خاکی هەرێمی کوردستان دا دروستکردووە.