ئه‌ندامێكى پێشووى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى: کەس نازانێت پەرلەمانی كوردستان بۆ کۆ نابێتەوە؟!
١٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٥:٤١ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
ئه‌ندامێكی پێشووی سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، ڕایدەگەیەنێت دەبووایە په‌رله‌مانى كوردستان له كاردا بوایه و كۆبوونه‌وه‌ى خۆی ئه‌نجام بدایه، به سه‌رسوڕمانیشه‌وه ده‌ڵێت: کەس نازانێت پەرلەمانی كوردستان بۆ کۆ نابێتەوە؟!
فەرید ئەسەسەرد، كه هاوكات بەرپرسی پێشووی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی یەکێتی بوو، به په‌نجه‌ره‌ى ڕاگه‌یاند: ده‌بوو بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کێشە دروست نەبووایە، چونکە لەهەموو دونیا ئەنجامی هەڵبژاردن بەهەر جۆرێک بێت، پەرلەمان کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و لایەنەکانیش بەپێی ئەنجامەکە مامەڵە لەگەڵ یەکتری دەکەن.
وتیشی: کەس نازانێت پەرلەمانى كوردستان بۆ کۆ نابێتەوە و حکومەت بۆ ئەرکەکانی جێبەجێ ناکات، یاخود حزبەکان بۆ شاند نانێرنە لای یەکتری و دانوستان ئەنجام بدەن؟
دەشڵێت: ڕەنگە لە کۆبوونەوە داخراوەکان دا زۆر شت باسبکرێت و گلەیی و گازەندە و ڕەخنە لەیەکتری گیرابێت، بەڵام هیچ لەسەر هۆکاری پێکنەهێنانی حکومەت هەڵوێستی فەرمی دەرنەبڕیووە.
لەکاتێکدا ساڵێک و پێنج ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دا تێپەڕیووە، بەڵام هێشتا یەکێتی و پارتی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستانیان پێکنەهێناوە، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵكو په‌رله‌مانیش كاره‌كانى هه‌ڵواسراوه و ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌ڵنه‌بژێراوه و هاوكات هیچ وادەیەکیش بۆ پێکهێنانی حکومەت دیاریینەکراوە.