وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر: لایه‌نه شیعییه‌كان له مه‌سه‌له ستراتیژییه‌كاندا یه‌كگرتوون
١٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:٤٨ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
له‌كاتێكدا هه‌ڵبژاردن و بوون به ژماره یه‌كى نێو ئه‌و هێزانه، ناكۆكی خستووه‌ته نێو لایه‌نه شیعییه‌كانه‌وه، به‌ڵام وته‌بێژی هاوپه‌یمانى نه‌سر، باس له‌وه‌ده‌كات كه لایه‌نه شیعه‌كان له پرسه ستراتیژییه‌كاندا یه‌كگرتوون.
سەلام زوبەیدی، وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادیی، به په‌نجه‌ره‌ى وت: هەندێک لایەنی نێو پێکهاتەی شیعە نایانەوێت سەرۆکوەزیرانی عێراق پێگەی بەهێز بێت، بەڵام هەندێک لایەنی تر بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی پاڵپشتی لێدەکەن.
ڕوونیکردەوە: لایەنەکانی گروپی یەکەم بەتایبەتی نایانەوێت سودانی بەهۆی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانەوە لایەنگیری جەماوەریی زۆر ببێت و پێگەی بەهێز بێت.
له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى لێكترازانى لایه‌نه شیعییه‌كان به‌تایبه‌تى له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌ى هه‌ڵبژاردن و زیادبوونى كه‌لێنى نێوان سوودانى و مالیكی، سه‌لام زوبه‌یدی وتى: لایەنە شیعەکان با لە مەسەلەی پاڵپشتیکردنی سودانیدا هاوڕا نەبن، بەڵام لە مەسەلە ستراتیژییەکاندا یەکگرتوون.
وتیشی: "ئەوەش ڕاستە هەندێک هێزی ناو پێکهاتەی شیعە هەست دەکەن سودانی دەبێتە مایەی لاوازکردنی پێگە و کەمکردنەوەی کورسییە پەرلەمانییەکانیان."
بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، چه‌ندین لیستی شیعه به هه‌زاران كاندید به‌شدارن، به‌ڵام حه‌وت له‌و هێزانه به سه‌ره‌كیی داده‌نرێن و چاوه‌ڕێى به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگی زۆرینه‌ى شه‌قامی شیعی ده‌كه‌ن، ململانێكه‌ش به‌زۆری له‌نێوان نوری مالیكی به لیستی ده‌وڵه‌تى یاسا و محه‌مه‌د شیاع سودانى به لیستی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان دایه بۆ به‌ده‌ستهێنانى پله‌ى یه‌كه‌م له‌نێو هه‌موو هێزه‌كاندا.