سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا: ترسمان لە سودانی نییە، بەڵام قۆرغکردنی دەسەڵاتیش قبوڵکراو نییە

١٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢:١٧ پاش نیوەڕۆ

سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا: ترسمان لە سودانی نییە، بەڵام قۆرغکردنی دەسەڵاتیش قبوڵکراو نییە

پەنجەرە

سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت، هاوپەیمانێتییەکەیان ترسی لە سودانی نییە، جەختیش دەکاتەوە لایەنە شیعییەکان تێکڕا پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو یەکلا دەکەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت: دژی قۆرغکاریین.

سەرکردەکەی دەوڵەتی یاسا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق لەلایەن لایەنە شیعەکانەوە دیاری دەکرێت، چونکە ئەم پۆستە ئیستیحقاقی شیعەیە.

سەرکردەکەی دەوڵەتی یاسا وتی: هەموو کەسێک مافی ئەوەی هەیە هەوڵی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران بدات و ژمارەیەک سەرکردە چاویان لەو پۆستەیە، بەڵام ئەمە دەوەستێتەوە سەر نەخشەی سیاسی لەدوای هەڵبژاردن.

بەپێی وتەی سەرکردەکەی دەوڵەتی یاسا، هاوپەیمانێتییەکەی هیچ ترسێکی لە سودانی نییە، چونکە پۆستەکە ئیستیحقاقی شیعەیە و لایەنە شیعەکان یەکلایی دەکەنەوە بۆ کێ دەبێت.

هەروەها وتیشی: قۆرخکردنی دەسەڵات و بەخشینەوەی پارە قەبوڵکراو نییە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو