شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل؛ ناکۆکی نێوان پەکەکە و ئێران دەگەیەنێتە لوتکە

١٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:١٦ پاش نیوەڕۆ

شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل؛ ناکۆکی نێوان پەکەکە و ئێران دەگەیەنێتە لوتکە

پەنجەرە

لەکاتی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل دا، ئێران چەند خاڵێکی سەربازی لە ناوچە سنورییەکان ڕادەستی پەکەکە کردووە و ئێستا داوای دەکاتەوە، بەڵام پەکەکە داواکە ڕەتدەکاتەوە.

پەیوەندی نێوان ئێران و پەکەکە لە خراپترین ئان و ساتدایە، بەتایبەت ئێران پەکەکە تۆمەتبار دەکات بەوەی شەڕی پێ دەفرۆشێت، پەکەکەش ئێران تاوانبار دەکات بەوەی پرۆسەی سەربازی لە دژی هێزەکانی ئەنجامداوە.

هەفتەی ڕابردوو، سێ گەریلای پژاک لەناوچەی مەریوان کەوتنە بۆسەی سوپای پاسدارانەوە، گەریلایەکیان کوژرا و گەریلایەکیشیان دەستگیرکرا، بەڵام چارەنوسی گەریلاکەی تر نادیارە.

سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پەیوەندی نێوان ئێران و پەکەکە لە خراپترین قۆناغدایە.

جموجۆڵی هێزەکانی پژاک بەراورد بە جاران لە ناوچە سنورییەکان ڕووی لە هەڵکشان کردووە، دۆخی هەندێک ناوچە بەهۆی ناکۆکی نێوان ئێران و گەریلاکانی پژاک کەوتووەتە دۆخێکی ناهەموارەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو