شادمان مەلا حەسەن: داوای دووبارە نەبوونەوەی تاوانی وەکو هێرشەکەی لالەزار دەکەین

١٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:١٨ پاش نیوەڕۆ

شادمان مەلا حەسەن: داوای دووبارە نەبوونەوەی تاوانی وەکو هێرشەکەی لالەزار دەکەین

پەنجەرە

سەرکردەیەکی بەرەی گەل ڕایدەگەیەنێت، داوای دووبارە نەبوونەوەی تاوانی هاوشێوەی هێرشکردنە سەر بەرەکەمان دەکەین، ئەمەش بە خۆپیشاندان گوزارشت لێ دەکەین.

شادمان مەلا حەسەن، سەرکردەی بەرەی گەل، بە  پەنجەرەی ڕاگەیاند: ڕۆژی شەممە، لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری هەولێر، گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدەین و داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوەکانی لالەزار دەکەین.

وتیشی: هەروەها داوای دووبارە نەبوونەوەی تاوانی هاوشێوەی هێرشکردنە سەر بەرەی گەل دەکەین.

دەشڵێت: ڕووی دەممان لەهەموو خەڵک و ئازادیخوازانە بۆ ئەوەی بەشداریی لە گردبوونەوەکەدا بکەن.

بەرەبەیانی 22ـی ئاب، پاش هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر هۆتێل لالەزار و دەورووبەری کە بارەگای سەرەکی بەرەی گەل و ماڵی سەرۆکی بەرەکە- لاهور شێخ جەنگی لێ بوو، لاهور شێخ جەنگی و ژمارەیەک کادیر و چەکداری بەرەکە دەستگیرکران و دەستیش بەسەر بینا و بارەگاکاندا گیرا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو