سودانی کوردێک دەکات بە ڕاوێژکاری خۆی

١٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:٤٨ پاش نیوەڕۆ

سودانی کوردێک دەکات بە ڕاوێژکاری خۆی

پەنجەرە

هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کەسایەتییەکی کوردی نیشتەجێی بەغدا وەکو ڕاوێژکاری خۆی دادەمەزرێنێت.

عەدنان حەمید شەفی، کەسایەتی کوردی نیشتەجێی بەغدا، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: سودانی وەکو کەسایەتییەکی کورد، منی بە ڕاوێژکاری خۆی بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی دامەزراندووە.

دەشڵێت: لەهەرکوێ بم خزمەت بە کورد دەکەم، سودانیش تێڕوانینی بەرامبەر کورد باشە و کەسێکە لەڕووی بیرکردنەوەوە کراوەیە.

عەدنان حەمید شەفی، لە بنەڕەتدا خەڵکی ناوچەی مەندەلی پارێزگای دیالەیە، بەڵام لە ئێستادا وەکو سەرۆک عەشیرەتی قەرەڵوس و کەسایەتییەکی دیاری کورد لە شاری بەغدا ڕۆڵ لە کێشە جۆراوجۆرەکان دەگێڕێت. لە مانگی ئابی ئەمساڵیشدا ئاشته‌وایی له‌نێوان کەسوکاری بکوژ و کوژراوەکانی ڕووداوی بانزینخانەی هەولێردا کرد.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو