بەرپرسێکی حکومی: تورکمانەکانی جەلەولا لە بنچەدا کوردن
١٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:٤٩ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
لەکاتێکدا تورکمان شارۆچکەی جەلەولای پارێزگای دیالە وەکو شارۆچکەیەکی تورکمانی ناودەبات، بەڵام بەرپرسێکی ئەو شارۆچکەیە دەڵێت جەلەولا تورکمانی تێدا نییە و ئەوانەشی خۆیان بە تورکمان دەزانن لە بنەڕەتدا کوردن.
شێخ یەعقوب لهێبی، سەرۆک عەشیرەتی لهێب لە پارێزگای دیالە، کە ماوەیەک بەڕێوبەری ناحییەی جەلەولاش بوو، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەو خێزانانەی لە جەلەولا نیشتەجێن و وەکو تورکمان خۆیان دەناسێنن، سەرجەمیان کوردن و بەهۆی ڕووداوە سیاسییەکانەوە ناسنامەی خۆیان بۆ تورکمان گۆڕیووە.
هاوشێوەی شاری کەرکوک، تورکمانەکان دەڵێن شارۆچکەی جەلەولا شارۆچکەیەکی تورکمانییە و لە بنەڕەتدا ناوی قەرەخانە، بەڵام دواتر ناوەکەی بۆ جەلەولا گۆڕدراوە.
شێخ یەعقوب دەڵێت: جەلەولا نزیکەی 25 خێزانی تورکمانی تێدایە، هەموویان لە بنەڕەتدا کوردن و خۆیان کردووە بە تورکمان.